کەی ڕۆنی ئۆتۆمبێل بگۆڕدرێت؟كام ڕۆنە باشترینە؟؟

ReBiN 02/12/2019 - 12:30 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/ئۆتۆمبێل

ئەو کەسانەی ئۆتۆمبێلیان ھەیە، پێویستە ئەو کاتە بزانن، کە دەبێت ڕۆنی ئۆتۆمبێلەکەیان بگۆڕن.

سەبارەت بە کاتی ڕۆنگۆڕینی ئۆتۆمبێل، ماڵپەڕی (مۆتۆریست) بڵاوی کردووەتەوە، کە کاتی گۆڕینی ڕۆن، کاتێکی دیاریکراو نییە، بەڵکوو کاتێک ڕۆنەکە پیس دەبێت، یان کاتێک ڕۆنەکە لینج نامێنێت، پێویستە بگۆڕدرێت.

لە وڵاتە ئەورووپییەکاندا، زیاتر ڕۆنی ئۆتۆمبێل لە پێنج ھەزار کیلۆمەتر دەگۆڕدرێت، بەڵام ئەوەش دەکەوێتەوە سەر جۆری ڕۆنەکە، ئەگەر جۆری ڕۆنەکە باش نەبێت، پێویستە لە دوو ھەزار، یان سێ ھەزار کیلۆمەتردا بگۆڕدرێت.

ئەگەر ڕۆنێکی باشت لە ئۆتۆمبێلەکەت کرد، مەرج نییە بۆ کاتێکی زۆر نەیگۆڕیت، بەڵکوو پێویستە ھەر کاتێک ھەزار کیلۆمەتر ئۆتۆمبێلەکەت لێخوڕی، پشکنین بۆ ڕۆنەکە بکەیت و بزانیت تا چ ئاستێک ڕۆنەکە لینجە، ئەگەر ھەر کاتێکیش ڕێژەی لینجییەکەی زۆر بوو، پێویستی بە گۆڕین نییە.

فلتەری ڕۆنی ئۆتۆمبێلیش، پێویستە کە دوو جار، یان سێ جار ڕۆنی ئۆتۆمبێلت گۆڕی، ئینجا فلتەرەکەش بگۆڕیت، بەڵام باشتر وایە ھەر جارێک ڕۆنی ئۆتۆمبێلت گۆڕی، فلتەرەکەشی بگۆڕیت، بەمەش درەنگتر بزوێنەری ئۆتۆمبێلەکەت تووشی کێشە دەبێت.


 

کلیک لەسەر ئەمە بکە
جۆری ئۆتۆمبێل و مۆدێلەکەی بنوسە پێت ئەڵێ چ جۆرە ڕۆنێک بکەرە ناو ئۆتۆمبێلەکەت.
ئەگەر وەڵامت دەست کەوت جۆری ئۆتۆمبێلەکەت و جۆری ڕۆنەکەش لە كۆمێنت بنوسە با هەموان سودی لێ وەرگرن

http://oilincar.com