چۆن ئۆتۆمبێلەكەت لەزیانەكانی بارانبارین دەپارێزیت، لەكوردیو بیزانە

09/12/2019 - 12:17 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/ئۆتۆمبێل

 

تائێستاش لەوەرزی بارانبارین‌و سەرماداین‌و پێویستە شۆفێران بەدرێژایی وەرزی بارانبارین وریا بن‌و ئاگاداری چەند خاڵێك بن، بۆ ئەوەی باران زیان بەئۆتۆمبیلەكانیان نەگەیەنێت.

 

مەكینەی ئۆتۆمبیل:
لەكاتی باران بارین و كۆبوونەوەی باران لەسەر شەقامەكان، وریا بن‌و خۆتان لەو باراناوانە مەدەن، چونكە ئەو ئاوە ساردە كاتێ بەر مەكینەی گەرمی ئۆتۆمبیل دەكەوێت و زیانی لێدەدات و رەنگە بیكوژێنێتەوە، یان ئاسنە گەرمەكە تووشی داخوران و كشان بكات.

 

ئەكجۆزو جاینەكان:
لەكاتی باران باریندا بڕێكی زۆر ئاو لەژێرەوە دزە دەكاتە ناو مەكینەی ئۆتۆمبیلەوە، بۆیە دەبێ شۆفێران وریا بن و جار جار چێكی جاینەكان بكەن، نەكا تووشی كون بوون و رزین هاتن بن، یان بۆری هەوای گەڕاوەی مەكینە تووشی رزین هاتن بن.

 

پلاك‌و وایەرەكان:
رەنگە ئاوی باران دزە بكاتە نزیك پلاكی مەكینەو تاقم وایەر و وایەرەكان، بۆیە دەبێ جار جار چێك بكرێن و وریای هەر خراپ بوون و داخورانێك بین، بەتایبەتی پلاكەكان كە وا دەكات ئۆتۆمبیل دەنگێكی نامۆ دەربكا یان جار جار بیبڕێ.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

سەرچاوە/ هاتوچۆی سلێمانی