بۆ ئەوەی دووربیت لەڕوداوەكانی هاتوچۆ، چەند ڕێنماییەك پەیڕەوبكە

19/12/2019 - 09:42 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/ئۆتۆمبێل

 

بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی چەند ڕێنمایەكی بۆ شۆفێران بڵاوكردەوە كە تایبەتە بە بارودۆخی كەش و هەوا و داوای لە شۆفێران كردووە پابەندی بن تاوەكو دووربن لە ڕوداوەكانی هاتوچۆ، بەم شێوەیەی خوارەوە:

 

1/ ئەو خێراییەی لەسەر شەقام و ڕێگەوبانەكان دیاریكراوە بۆ كەشی ئاساییە نەك كەشی تەماویی، بۆیە لەكاتێكدا كە تەم هەبوو بەڕێژەیەكی بەرچاو لەو خێراییە كەمتر ئۆتۆمبێل لێبخوڕە كە لەسەر شەقام و رێگەوبانەكان دیاریكراوە.

2/ هەمیشە لایتی تەم واتە لایتە نزمەكان دابگیرسێنن، چونكە لەشۆفێری چەند گرنگە كە ببینیت ئەوەندەش گرنگە كەبینراو بیت.

3/ هیچ كاتێك لەشۆستەو قەراغی شەقامەكان نزیك مەبەرەوە، بەڵكو پەیڕەوی ئەو هێڵكاریانە بكە كە لەشەقامەكان كێشراون.

4/ نابێت هەوڵی تَێپەڕاندن بدرێت بەتایبەتی لەڕێگا یەك سایدەكان چونكە ئۆتۆمبێلی بەرامبەر لەكەشی تەماویدا كەمتر دەبینرێت و ئەگەری پێكدادان زۆرە.

5/ لەحاڵەتی تێكچوونی ئۆتۆمبیل یان چاوەڕێكردن نابێت بەهیچ شیوەیەك ئۆتۆمبێل لەسەر شەقام بمێنێتەوە بەڵكو دەبێت ببرێتە دەرەوەی شەقام، چونكە مانەوەی لەسەر ڕێگا دەبێتە هۆی پێداكێشان لەلایەن شۆفێرانی دیكەوە.

6/ لەكاتی پێچ كردنەوە بەر لەپێچكردنەوە بەمەودایەكی باش دەبێت ئاماژەكان دابگیرسێنرێن بۆئەوەی بینراو بێت لەلایەن شوفێرانی دواوەوە توشی پێكدادان نەبنەوە.