هۆكاری وەرگرتنی ئۆتۆمبێل یان ناڕێك ڕۆشتنی ئۆتۆمبێل بزانە

04/01/2020 - 13:48 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/ئۆتۆمبێل

 

وەرگرتن یەكێكە لەو كێشانەی تووشی ئۆتۆمبێل دەبێت و دەبێتە هۆی نارێكی ڕۆشتن لەسەر شەقامە ڕێكەكان.

دیارە ئەم كێشەیە شۆفێر زۆر بێتاقەت و ماندوو دەكات، چونكە كاتێك ئۆتۆمبێل لەسەر شەقامەكان وەریبگرێت یان ڕێك نەڕوات، ئەوا دەبێت شۆفێر زۆر بە ئاگاداریی و بە تووند دەستی بە سوكانی ئۆتۆمبێلەكەوە بگرێت بۆ ڕێگەگرتن لە دروستبوونی ھەر كێشەیەكی گەورەتر.

ئەو ھۆكارانەشی وا دەكەن ئۆتۆمبێل وەریبگرێت یان نا ڕێك بڕوات لە شەقامەكان، لەم خاڵانەدا خۆی دەبینێتەوە:

1- خراپ بوونی تایە، واتە خلیسك بوونی تایە جا بەشی دەرەوەی بێت یان بەشی ناوەی یان تەواوی تایەكە خلیسك بووبێت.

2-خراپ بوونی بوشی تەبەڵە.

3- خراپ بوونی پارچەكانی ڕاگری بەشی پێشەوەی تایە، وەك بۆڵت و ڕۆت و بووش و دەبڵی ئۆتۆمبێل.

4-تێكچوونی میزانیەی ئۆتۆمبێل.

5- خوار بوونی تایە بەشێوەی درێژی، واتە تەرازوو نەبوونی تایە.

6- كەمبوونی هەوای تایە.

7-خواربوون و ناڕێكی سوكان.

8-هۆكارێكی تر هەیە كەوا دەكات ئۆتۆمبێل رێك نەروات، وەك دەعمی ئۆتۆمبێل یان كێشانی تایەی ئۆتۆمبێل بە شۆستەی سەر شەقامەكان.