بۆ شۆفێران، ئەم ڕێنماییانە بۆكاتی بارانبارین پەیڕەو بكە

06/01/2020 - 11:30 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/ئۆتۆمبێل

 

لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان و بارینی باران و بەفر، شۆفێریكردن هەندێك ئاستەنگی بۆ دروست دەبێت و پێویستە شۆفێر زۆر زیاتر لە كاتی ئاسایی بە ووریاییەوە شۆفێری بكات.

 

ئەم ڕێنماییانە پەیڕەو بكە تا لە ڕوداوی نەخوازراو بە دووربیت:

 

1/ ماوەی سەلامەتی لەگەڵ ئۆتۆمبیلی پێش خۆتدا بۆ سێ ھێندە زیاتر بكە و ھەوڵ بدە سێ ھێندە ھێواشتر لێ بخورێت، ئەگەر لەخێرایی ٥٠ لێدەخوڕیت ھەوڵ بدە ماوەی نێوانت لەگەڵ ئۆتۆمبیلی پێش خۆتدا ٧٥ مەتر بێت.

2/ ەوڵ بدە ئەو خێراییە تێنەپەڕێنیت كەدیاری كراوە و سنوردارە بەڵكو بگەیتە نیوەی ئەو خێراییە.

3/ هەوڵ بدە لەكاتی ئیستۆپكردندا بەفشارێكی زۆر و یەكسەری نەبێت چونكە زەوییەكە خز دەبێ و رەنگە بەھۆیەوە ئۆتۆمبیلەكە بسوڕێتەوە و بخلیسكێت.

4/ ھەوڵ بدە لەناوەراستی رێگاكاندا بڕۆیت و لەو رێگایانەی كەدیزاینی لێژاییە قوڕ و ئاو كۆبێتەوە.

5/ لەكاتی زۆر باران باریندا مەودای بینین كەم دەبێتەوە ھەوڵ بدە بەووریاییەوە تێپەڕیت و ماوەیەكی زۆر بھێڵیتەوە بۆ ئەگەری فریاكەوتن.

6/ دەبێ بەر لەوەی بچیتە دەرەوە دڵنیابیتەوە لەسەلامەتی ئیستۆپ و میكانیكی ئۆتۆمبیلەكە و بازنە كارەباییەكان، و فڵچە و بونی ئاو تێیدا.

7/ دەبێ لەكاتی تێپەڕبون بەلێژایی و پێچەكان و ئاستەنگەكاندا، بەوریایی و بەھێواشی لێ بخوڕیت.

8/ تا ھەڵمی ئاو لەسەر شوشە و جامەكان كۆنەبێتەوە ھەوڵ بدە پەنجەرە بكەیتەوە بۆ ھەوا گۆڕكێ ئەگەر كەمیش بێت بۆ نوێبونەوەی ھەوای نێو ئۆتۆمبیلەكە.