بۆ ئەوەی دووربیت لەكارەسات و ڕوداوەكانی هاتوچۆ، چەند ڕێنماییەك پەیڕەوبكە

03/02/2020 - 10:07 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/ئۆتۆمبێل


چەند رێگایەك دەخەینە روو كە شۆفێر دەتوانێت بەم رێگایانە سەلامەتی خۆی‌و دەوروبەری بپارێزێت‌و تەمەنێكی درێژی شۆفێری بەبێ كارەسات‌و ڕوداو بەسەر ببرێت، ئەوانەش ئەم رێگایانەن:-

یەكەم: زوتر كەوتنە ڕێ:- بەشێكی زۆری شۆفێران كاتێك تووشی روداوی هاتوچۆ دەبن هۆكارەكەی ئەوەیە درەنگ لەشوێنی خۆیان بەڕێدەكەون‌و كات درەنگ دەبێت بۆگەیشتن، ئەوەش وا دەكات پەلە بكەن.

دووەم: پابەندبوون بەكاتی دوو چركەیی:- بنەمایەكی شۆفێریی هەیە كە دەبێت ماوەیەكی زەمەنی لەنێوان خۆت ئۆتۆمبێلی پێش خۆتدا هەبێت، ئەمەش هاوشێوەی ئەو ماوە دڵنیاییە كە بە مەتر دەپێورێت

سێ یەم: بەكارهێنانی دیاریكردنی خێرایی:- بەشێكی زۆر لەئۆتۆمبێلەكان لەكاتی ئێستادا مواسەفاتی ئەوەیان تێدا هەیە كە بتوانرێت خێرایی دیاری بكرێت‌و ئۆتۆمبێل بەیەك خێرایی دیاریكراو لەشەقامە خێراكانی دەرەوە بڕوات، ئەمەش چەندین سودی هەیە لەوانە گرنتی سەلامەتی، كەم بەكارهێنانی سوتەمەنی.

چوارەم: ئامادەبوون بۆ وەستانی پێشوەخت:- پێویستە شۆفێر خۆی ئامادەبكات بۆ وەستانی پێشوەخت بەر لەگەیشتنی بە ڕیزی ئۆتۆمبێلەكان لەناو شار‌و لە ترافیك لایتەكان.

پێنجەم: زیادكردنی خێرای بەشێوەی پلەبەندی:- هەوڵبدە لە دەرپەڕاندنی ئۆتۆمبێلەكەت‌و بەزۆر خێرایی هەڵسان پێی دوور بكەوێتەوە.

شەشەم: پشتگوێخستنی مۆبایلەكەت:- لەپێناو شۆفێرییەكی سەلامەت‌و مۆبایلەكەت پشتگوێ بخە.

حەوتەم: ئاگاداربوونی منداڵ:- ئەگەرهات‌و شۆفێر منداڵی لە ئۆتۆمبێلەكەی سەرخست، ئەوا پێویستە لەسەر كورسی تایبەت بە منداڵان جێگیری بكات‌و پشتێنی سەلامەتی بۆ ببەستێت.

هەشتەم: ئاگاداربوون لەئاژەڵ:- دەبێت شۆفێر هەمیشە لەرێگاكانی دەرەوە، ئاگاداری بوونی ئاژەڵ بێت.