چەند ڕێنمایەك بۆتێپەڕاندنی هەڵە بۆئەوەی لەكارەسات بەدور بیت

19/08/2017 - 11:03 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/ئۆتۆمبێل

 

لەكاتی شۆفێریدا بەشێك لەشۆفێران بەمەبەستی خێرا گەیشتنە شوێنی دیاری كراوی خۆیان پەنا بۆ تێپەڕندن دەبن و هەندێك جاریش شۆفێر تێپەڕاندنی هەڵە ئەنجام دەدات و ئەوەش دەبێتە هۆی كارەسات.

 

بەگوێرەی ئامارەكان لەساڵی 2002ەوە لەسەرانسەری جێهاندا لە 2% قوربانیانیی هاتوچۆ بەهۆی تێپەڕاندنی هەڵەوە بووە.

چەند ڕێنمایەك بۆتێپەڕاندنی هەڵە بۆئەوەی لەكارەسات بەدور بیت:


1/ پێویستە هەمیشە لەلای چەپەوە تێپەڕاندن ئەنجام بدەن، واتا بەلای شۆفێری پێشخۆیاندا تێپەڕببن‌و هەرگیز پەنا بۆ تێپەڕاندنی هەڵە نەبەن.


2/ بەر لەوەی تێپەڕاندن ئەنجام بدەن ئەگەر هاتو رێگاكە یەك سایت بوو دەبێت لەوە دڵنیا بن كە ئۆتۆمبێلی دیكە بەئاراستەی پێچەوانە واتا بە ئاراستەی شۆفێر نایات.


3/ بەر لە ئەنجامدانی تێپەڕاندن دەبێت شۆفێر لەوە دڵنیا بێت كە دۆخی رێگەوبان رێگە بەتێپەڕبوون دەدات، ئەگەر هاتو تێپەڕاندن لەو ناوچەیە قەدەغەبوو نابێت تێپەڕاندن ئەنجام بدرێت.


4/ بەر لەئەنجامدانی نتێپەڕاندن دەبێت شۆفێر لەوە دڵنیا بێت كە ئۆتۆمبێلی دوای خۆی بەنیازی پێشكەوتن‌و تێپەڕاندن نییە، ئەوەش بەسەیركردن لە ئاوێنەكانەوە.


5/ بەر لەئەنجامدانی تێپەڕاندن دەبێت شۆفێر لەوە دڵنیابێتەوە كە ئەو ئۆتۆمبێلەی دەیەوێت تێپەڕی بكات خێراییەكەی بەرادەیەكە كە دەكرێت پێشی بكەوێت.


6/ بەر لەئەنجامدانی تێپەڕاندن دەبێت شۆفێر گڵۆپی ئاماژە پێكردن هەڵ بكات.


7/ دوای تێپەڕاندن‌و رەتبوون لە ئۆتۆمبێلی مەبەست، دەبێت شۆفێر ئۆتۆبێلەكەی بباتەوە لای راستی رێگاكەو بەر لەوەش دەبێت گڵۆپی ئاماژەی لای راست هەڵ بكات.

 

 

س ب