هۆكاری دەركەوتنی دوكەڵی شین لەئۆتۆمبێلدا چییە

23/08/2017 - 13:48 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/ئۆتۆمبێل

 

لەنێو گرفتە باوەكانی ئۆتۆمبێلدا كە زۆر لەشۆفێران بەدەستییەوە دەناڵێنن سەرفكردنی ڕۆنی مەكینەیە كە لەگەڵیدا دووكەڵی شین لەنێو ئەگزۆزەكەوە دەردەچێت، كە ئەوەش چەند هۆكارێكی هەیە لەوانە:


1/ داخورانی پستۆنەكان: ئەوەش بەهۆكاری هێزی داخوران لەنێو مەكینەكە كە دەبێتە هۆی تێكچون‌و داخورانی كە بەهۆیەوە ڕۆن دەچێتە هۆبەی سوتاندن‌و بەو جۆرە زەیتەكە دەسوتێت‌و دوكەڵی شین دەردەكات.


2/ داخورانی سلندەری مەكینەكە: ئەویش هاوشێوەی پستۆنەكان فشار دەخاتە سەر دیواری سلندەرەكەو بەهۆی داخورانی بەردەوامی هەردوولاوە دروست دەبێت‌و دەبێتە هۆی ڕێگری لەدەرچونی ڕۆنەكەو سەرفبون‌و سوتانی لەنێو مەكینەدا.


3/ دزەكردنی ڕۆن بۆ نێو سلندەرو مەكینە لەلاستیكی نێوان پلاكەكان‌و ڕۆنەكەوە.

 

 

سەرچاوە/ بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی

س ب