حکومەتی بەغدا، ئۆتۆمبێل بەسەر فەرمانبەراندا دابەش دەکات

24/08/2017 - 20:34 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/ئۆتۆمبێل



حكومەتی عێراق بڕیاریدا ئۆتۆمبیل بەشێوەی قیست بەسەر فەرمانبەران و مامۆستایاندا دابەشبكات، وەزارەتی بازرگانیش داوا لەو فەرمانبەرانە دەكات كە خواستی كڕینی ئۆتۆمبیلیان هەیە، سەردانیان بكەن بەمەبەستی تۆماركردنی ناوەكانیان.

 

بەگوێرەی نوسراوێكی وەزارەتی بازرگانیی عیراق، كە ئاراستەی سەرجەم وەزارەتەكان و ئەنجومەنی پارێزگاکان و ئەو دەزگایانە كراوە، كە سەر بە هیچ وەزارەتێك نین، داوایان لێكراوە ئەو فەرمانبەرانەی خواستیان هەیە بۆ كڕینی ئۆتۆمبیل بەشێوەی قیست، سەردانی كۆمپانیای گشتی بازرگانیی ئۆتۆمبیل و ئامێرەكانی سەر بە وەزارەتەكەیان بكەن، بەمەبەستی تۆماركردنی ناوەكانیان و دەستپێكردنی مامەڵەی پێویست.

 

لەو نوسراوەدا، هاتوە فەرمانبەران دەتوانن چەندین جۆر ئۆتۆمبیل بەقیست وەربگرن، كە هیچ سوودێكی ناچێتەسەر.