سیستمی ABS چۆن كار دەكات

18/09/2017 - 10:39 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/ئۆتۆمبێل

 

بنچینەی كاری سیستمی ABS بریتییە لەوەی لە كاتی برێكدا ناهێلێت تایەكان بە تەواوەتی لە جوڵە بكەون و بەو هۆیەشەوە شۆفێر دەتوانێت بەشێوەیەكی ئاسانتر ئۆتۆمبێلەكەی كۆنترۆڵ بكات.

 

 

سیستمی ABS لەبەشێك لەئۆتۆمبێلەكاندا هەیە و ئەو سیستمە ناهێلێت تایەكان بە تەواوەتی لە جوڵە بكەون لەكاتی ئیستۆپ گرتن، بەڵكو هێزی برێكەكە بەپێی كات دابەش دەكات و لە ماوەی تەنها یەك چركەدا لانی كەم 20 جار تایەكان لە سوڕان رادەگرێت و ئازادیان دەكاتەوە، بۆیە شۆفێر هەست بە لەرزینی پایدەری برێكەكەی ژێر پێی دەكات ئەمەش وا دەكات كە ئۆتۆمبێلەكە لە كاتی برێك كردندا لە ژێر كۆنترۆڵدا بمێنێتەوە و بواری جوڵەی لاكان بۆ شۆفێر دەهێڵێتەوە، هەروەها ناخلیسكێت و ماوەی وەستانەوەشی كورت دەكاتەوە.

 

 

 

 


سەرچاوە/ بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی

س ب