بەچەند ڕێگایەك دەتوانیت تێچوی ئۆتۆمبێلەكەت كەم بكەیتەوە

24/10/2017 - 12:39 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/ئۆتۆمبێل

 

 

زۆربەی شۆفێران پارەیەكی زۆر لەئۆتۆمبیلەكانیاندا سەرف دەكەن ئەمەش بەهۆی نەشارەزایی یان وەرنەگرتنی ڕاوبۆچونی كەسانی شارەزایە كەتوشی چەندین گرفتی مەترسیداردەبن، لەم چوارچێوەیەشدا دەكرێ چەند ڕێوشوێنێك بگیریتە بەر تا ئۆتۆمبیلەكەت كەم مەسرەف بێت.

 


١. مەكینە مەشۆ بەئاو: شتنی مەكینەی ئۆتۆمبیل بەئاو گرفتی زۆر دروست دەكات بۆ بەشە كارەباییەكان و كێبڵ و فیوز ئەمەش دەبێتە هۆی لەكاركەوتنی مەكینە و ڕاوەستانی ئۆتۆمبیل زۆربەی كاتیش پێویست بەگۆرینی پارچە دەبێت.


2. شتنی كۆمەڵەی سوكان لەبەشی ژێرەوە بەگاز: ئەمەش گرفت دروست دەكات و بەشە لاستیكیەكانی ژێرەوە دەگۆڕێنێت و دەبێتە هۆی دروست بونی تەقە تەق لەو بەشانەدا و پێویست دەبێت بەشەكانی بگۆڕیت.


٣. خۆت بەدووربگرە لەفشار خستنە سەر سكلێتەری بەنزین بەوپێیەی هەندێ جار لەقەرەباڵغیدا ناچار دەبیت ئامادەبیت بۆ دەرچون ئەمەش دەبێتە هۆی تێكدانی پارچەكانی.


٤. خۆت بپارێزە لەفشاری زۆر لەسەر سكلێتەری بەنزین و بەخێرایی رۆشتن: ئەمەش دەبێتە هۆی سوتاندنی سوتەمەنی بەرێژەی ٤٠% زیاتر لەرێژەی سروشتی خۆی.


٥. خۆ رزگاركردن لەبابەتە ناپێویستەكان لەئۆتۆمبیلەكەتدا: زۆرجار دەبینین شۆفێران سندوقی ئۆتۆمبیلەكانیان پڕ لەپێداویستیییە و كێشی زۆری تێدایە كەگرفت بۆ ئۆتۆمبیلەكە دروست دەكات.


٦. خۆت بپارێزە لەئیستۆپ كردنی لەناكاو: ئەمەش لەخێرایی زۆردا ئیستۆپ كردنی لەناكاو توشی داخورانی زیاتری بانسەكان دەكات.


٧. خۆت بەدووربگرە لەكوژاندنەوە و داگیرساندنەوەی ئۆتۆمبیل لەكاتی گەشتە دوورودرێژەكاندا تا نەبێتە هۆی تێكچونی سلف و بەنزین زیاتر نەخوات.


٨. دڵنیابوونەوە لەبوونی هەوا لەنێو تایەكانی ئۆتۆمبیلەكەتدا تا زۆر بەنزین سەرف نەكات و بەرگەی رێگا بگرێت.


9. بەر لەگەشتكردنت باشترە پشتێنی سەلامەتی بەكاربهێنیت بۆ پاراستن لەگرفت و ڕووداوەكان.

 

 

 

سەرچاوە/ بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی

سەلام بێستانسوری