یستمی A B S چیه‌ و چۆن کارده‌کات ؟ 

25/10/2017 - 16:47 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/ئۆتۆمبێل

 

چۆن ده‌زانی ئوتۆمبیله‌که‌ت ABS ی هه‌یه‌ ؟ 
سیستمی A B S چ کاریگه‌ریه‌کی هه‌یه‌ له‌سه‌ر که‌مبوونه‌وه‌ی ڕوداوی هاتوچۆ و سه‌لامه‌تی مرۆفه‌کان؟
ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبیلت کڕی با سیستمی A B S ی هه‌بێت.

ده‌توانین بڵێین سیستمی A B S گرنگترین خاڵی به‌ره‌وپێشچون و په‌ره‌پێدانی ئۆتۆبیله چونکه ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به‌ سه‌لامه‌تی مرۆڤه‌کانه‌وه‌هه‌یه‌ هه‌ر له‌ شوفێر و سه‌ر نشین هه‌تا پیاده‌ڕۆ، پێویسته‌ زۆر حسابی بۆ بکرێت له‌ به‌ها و مواسه‌فاتی ئۆتۆمبیلدا . جێگه‌ی داخه‌ له‌ وڵاتی ئێمه‌ به‌که‌می له‌کاتی مامه‌ڵه‌ی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبیل گرینگی به‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌ دەدرێت ، ره‌نگه‌ شوختێک یاپه‌ڵه‌یه‌کی بۆیاخ یاده‌نگێکی زیاده‌ له‌ بزوێنه‌ر زۆر زیاتر کاریگه‌ری هه‌بێت له‌ دابه‌زاندنی نرخی ئۆتۆمبیل ‌ له‌کاتێکا ئه‌وانه‌ هیچ به‌هایه‌کیان نیه‌ له‌ له‌ پاراستنی سه‌لامه‌تی و ده‌توانرێ به‌تێچونێکی که‌م چاک بکرێنه‌وه‌ . له‌سه‌رده‌می ئێستا دا زۆربه‌ی کۆمپانیاکان ئه‌وسیستمه‌ په‌یڕه‌وده‌که‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆرێک له‌و ئوتۆمبیلانه‌ی له‌ ڕابردوو ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێ هاورده‌ی کوردستان کراون و ده‌کرێن ABS نین ئه‌وه‌ش یه‌کێکێه‌ له‌ هۆکاره‌کانی زۆری ڕوداوی هاتوچۆ .

سیستمی A B S چیه‌ و چۆن کارده‌کات ؟ 

سیستمی ئامێری دژه‌ قفڵبوون ABS که‌ کورتکراوه‌ی Anti-lock brake system ئه‌وسیسته‌مه‌ کاتێک کارده‌کات که‌ شوفێر به‌قوه‌ت یان له‌ناکاو پێ ده‌خاته‌ سه‌ر پایده‌ری ئیستاپه‌که‌ی پێش ئه‌وه‌ی تایه‌کان له خولانه‌وه‌ بوه‌ستن یاده‌ست بکه‌ن به‌خلیسکان ، ئه‌و سیستمه‌ ناهێڵێ تایه‌کان له‌وه‌ستان بکه‌ون به‌ڵکوبه‌شێوه‌یه‌کی خودکار - ئۆتۆماتیکی - ڕێگه‌ ده‌درێ به‌کردنه‌وه‌ و داخستنی دیسکه‌کان به‌نزیکه‌ی 15 جار له‌ چرکه‌یه‌کدا واته‌ ناوه‌ ناوه‌ بۆ ماوه‌یه‌کی که‌م ڕێگه‌ به‌ خولانه‌وه‌ی تایه‌که‌ ده‌دات و نایه‌ڵێت به‌ته‌واوی قفڵبێت ئه‌وه‌ش یارمه‌تیده‌رێکی باشه‌ بۆ ئه‌وه‌ی تایه‌کان نه‌خلیسکێن هه‌روه‌ها شوفێر ده‌توانێ له‌ماوه‌ی خولانه‌وه‌ی تایه‌کان ئۆتۆمبیله‌که‌ی ئاراسته‌ بکات به‌ره‌وشوێنی مه‌به‌ست و کۆنتڕۆڵ له‌ده‌ست نه‌دات ، ئه‌وسسیستمه‌ زیاتر به‌سوده‌ له‌کاتی وه‌ستانی له‌ ناکاو یا له‌کاتی بارینی به‌فر و باران نایه‌ڵێ تایه‌کان بخلیسکێن جگه‌ له‌وه‌ش ماوه‌ی وه‌ستاندنه‌وه‌ کورتر ده‌که‌کاته‌وه‌.

سه‌ره‌تا پێ ده‌خرێته‌سه‌ر پایده‌ری ئیستاپه‌که‌
1- ده‌بۆ پاڵده‌نێت به‌ڕۆن ئیستاپه‌که، 
2- ڕۆن ئیستاپه‌که‌ فشارده‌خاته‌ سه‌ر بانصه‌کان 
3- ئامێرێکی هه‌ستیار (حاسه‌) که‌له‌سه‌ر دیشلێک دانراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌قفڵبوونی دیسکه‌که‌ بکات ، 
4- په‌مپێک و دۆلکه‌یه‌ک چه‌ند بۆڕیه‌کی پێوه‌یه‌ که‌ پێی ده‌ڵێن مه‌رکه‌زی ڕێکخستن ، 
5- ڕۆن ئیستاپه‌ زیاده‌که‌ جارێکیتر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ناو دۆلکه‌که‌ ، 6- دیسان په‌مپه‌که‌ پاڵ به‌ڕۆنئیستاپه‌که‌وه‌ده‌نێت بۆ سه‌ر بانصه‌کان و گێڕانه‌وه‌ی وه‌ستاندنێکیتر 
به‌مشێوه‌یه‌ ک کرداری 5 و 6 پازده‌ 15 جار ڕووده‌داه‌ن له‌هه‌ر چرکه‌یه‌کدا .


زۆربه‌ی جارله‌گه‌ڵ ABS سیستمێکی تر E B D واته‌ Electronic brakeforcs distribution که‌ تایبه‌ته‌ به‌دابه‌شکردنی هێزی وه‌ستێنه‌ره‌که‌زیاتر یان که‌متر به‌سه‌ر تایه‌کاندا به‌پێی بارودۆخی ڕێگاوبان و خێرایی و و کێشی سه‌یاره‌که‌ ...... کاتێک ئامێره‌که‌ هه‌ست ده‌کات یه‌کێ له‌تایه‌کان ده‌خلیسکێت ده‌ست به‌کار ده‌بێت فشاره‌که‌ به‌شێوه‌یه‌کی ئه‌لکتڕۆنی به‌پێی پێویست رێکده‌خات له‌پێناو باشترین وکاریگه‌رترین وه‌ستاندن.

ا A B S بۆ یه‌که‌مجار له‌ساڵی 1930 له‌ فڕۆکه‌دا به‌کارهێنرا دواتر له‌ له‌ ئه‌مریکا له‌ساڵانی 1975 بۆ 1976 له‌ بار هه‌ڵگره‌کاندا به‌کار هات به‌ڵام سه‌ر که‌وتنی ته‌واوی به‌ده‌ست نه‌هێنا به‌شێوه‌یه‌کی پڕاکتیکی له‌ ساڵی 1980 کۆمپانیای مارسیدس به‌کاری هێنا به‌سه‌رکه‌وتووی .

چۆن ده‌زانیت ئۆتۆمبیله‌که‌ت A B S ه‌؟

به‌وردی سه‌یرێکی بکه‌ بزانه‌ هیچ له‌زگه‌یه‌کی پێوه‌یه‌ له‌سه‌ر نوسرابێت A B S جونکه‌ کۆمپانیاکان وه‌ک بانگه‌شه‌ بۆ به‌رزی مواسه‌فاتی ئۆتۆمبیل بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌که‌ن . ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش نه‌بوو سویچ بکه‌وه‌ سه‌یری ده‌شبول بکه‌ئه‌گه‌ر گڵۆپێک A B S پێ بوو بۆ ماوه‌یه‌ک و لە دوایه‌ کوژایه‌وه‌ دیاره‌ ته‌واوه‌ به‌ڵام ئه‌گه‌ر گڵۆپه‌که‌ پێ بوو نه‌کوژایه‌وه‌ دیاره‌ سیسته‌مه‌که‌ هه‌یه‌ به‌ڵام له‌کار که‌وتووه‌

م-ع-كانی

س: ب هـ - گه‌رمیان