سودی پاكردنه‌وه‌ی فلته‌ری هه‌وای ئۆتۆمبێل چیه‌؟

29/10/2017 - 16:57 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/ئۆتۆمبێل

 

زۆربه‌ی فیته‌ر و ئه‌وانه‌ی كاری چاكسازی ئۆتۆمبیل ده‌كه‌ن ده‌ست ده‌كه‌ن به‌پاككردنه‌وه‌ی فلته‌ری هه‌وای ئۆتۆمبێل له‌رێی هه‌وای به‌هێزه‌وه‌ ، به‌ڵام تۆ بڵێی بۆچی باش بێت. 

فلته‌ری هه‌وا به‌سووده‌ بۆ پاكردنه‌وه‌ی هه‌وا له‌نێو بزوێنه‌ری ئۆتۆمبیلدا به‌و جۆره‌ ڕێگری ده‌كات له‌ته‌پوو تۆز و خۆڵ له‌وه‌ی بچێته‌ نێو بزوێنه‌ره‌كه‌وه‌، به‌وپێیه‌ی فلته‌ره‌كه‌ له‌كۆمه‌ڵێك ڕیشاڵی ده‌ستكرد پێكهاتوه‌ كه‌هه‌وای پاك ده‌كاته‌وه‌، به‌تێپه‌ربونی كات ڕیشاڵه‌كان پیس ده‌بن و ڕێگری ده‌كه‌ن له‌چونه‌ ژووره‌وه‌ی هه‌وا بۆ نێو مه‌كینه‌كه‌ ئه‌مه‌ش گرفتی بۆ دروست ده‌كات . 

به‌و جۆره‌ش مه‌كینه‌كه‌ به‌نزین زیاتر سه‌رف ده‌كات و گوڕ هێواشتر ده‌بێ و له‌ڕینه‌وه‌ له‌مه‌كینه‌كه‌دا دروست ده‌بێت، چونكه‌ سوتان له‌نێو پستۆندا به‌هاوكاری هه‌وا ده‌كرێ به‌كه‌می هه‌وا گرفتی تر دروست ده‌بێت، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا پیسبونی فلته‌ر ده‌بێته‌ هۆی گرفتی زیاتر و له‌ته‌مه‌نی كاركردنی مه‌كینه‌كه‌ش كه‌م ده‌كاته‌وه‌ .

بۆ پاككردنه‌وه‌ی فلته‌ری هه‌وا پێویسته‌: هه‌ر پێنج هه‌زار كیلۆمه‌تر جارێك فلته‌ره‌كه‌ پاك بكرێته‌وه‌ و هه‌ر ٢٠ هه‌زار كیلۆمه‌تر جارێك ده‌بێ فلته‌ره‌كه‌ بگۆڕێت، به‌وپێیه‌ی ڕۆڵێكی گرنگی هه‌یه‌ له‌ئۆتۆمبیلدا.

 

م-ع-كانی

س: ئالان جه‌مال
ترافیک اف ام سلێمانی