خێراترین ئۆتۆمبێل دروست دەكرێت

31/10/2017 - 10:43 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/ئۆتۆمبێل

 

 

شارەزایان لە هەوڵەكانیان بەردەوامن بۆ بەرهەمهێنانی خێراترین ئۆتۆمبێل لە جیهاندا و دوایین تاقیكردنەوەیان بە سەركەوتوویی بەڕێوەچوو.

پڕۆژەی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلەكە بەناوی (بلۆدهاوند) ەو كە بە ئۆتۆمبێلی موشەكی دەناسرێت و لە دوای بەرهەمهێنانی دەبێتە خێراترین ئۆتۆمبێل لە جیهاندا.

ئۆتۆمبێلەكە لە فرۆكەخانەی (كۆم وال) لە بەریتانیا بەڕێوەچوو، خێراییەكەی لە ماوەی كەمتر لە هەشت چركەدا، دەگاتە (320) كیلۆمەتر لە یەك كاتژمێردا.

لەهەواڵێكی پێگەی زاگرۆسدا هاتووە، پڕۆژەی بەرهەمهێنانی ئەم ئۆتۆمبێلە لە ساڵی (2020) تەواو دەبێت و بڕیار لە قۆناغی دووەمدا خێراییەكەی بگەیەندرێتە (960) كیلۆمەتر لە یەك كاتژمێرداو لە قۆناغی سێیەمیش دەگاتە (1600) كیلۆمەتر لە یەك كاتژمێردا.

 

ئـ . كـ