گرنگی بوونی دەبڵی ئۆتۆمبێل بزانە

31/10/2017 - 11:20 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/ئۆتۆمبێل

 

كاتێك كە شۆفێری دەكەی بێگومان تاسە دێتە پێش یان ڕێگایەكت دێتە پێش كە بەرزو نزمی زۆری تێدایە یان ڕێگەكە چاڵە، لەم كاتەشدا ئۆتۆمبێلەكەت پێویستە سیستمێكی وای تیابێ‌ كە ئەو تێكچونی هاوسەنگیە نەهێڵێت ڕوبدات‌و كاریگەری بكاتە سەر لاشەی ئۆتۆمبێلەكە بەشێوەیەكی بێزاركەرو زەرەری هەبێت، بۆ نمونە كاتێك ئۆتۆمبێل بەخێراییەكی زۆر ئەڕوات ‌و بەسەر تاسەیەك یان چاڵێكدا تێدەپەڕێت، جگە لەوەی زیانی دەبێت بۆ تێكدانی دەبڵ‌و تەقینی دەبڵ لەهەمان كاتیشدا زیان بەڕۆت‌و بۆڵت‌و شەمعە‌و بەشەكانی فلنجە دەگەیەنێت، چ جای ئەوەی دەنگێكی بێزاركەر دێنێتە ناو ئۆتۆمبێلەوە.

 

بەشەكانی دەبڵی ئۆتۆمبێل پێكدێت لەمانەی خوارەوە:


1: دەبڵ
2: ئیسپرنگ یاخود لەوی
3.لاستیكی ژێر لەوی
4.لاستیكی سەر لەوی
5.لاستكی یارمەتیدەری دەبڵ
6.سەر تەپلەكی لەوی
7.قاعیدەی سەری دە بڵ
8.لاستیكی بەینی قاعیدە ی دەبڵ
9.سە مونە ی سەری دەبڵ
10.واشەری سەری قاعیدەی دەبڵ
11.سەمونە ی سەری دەبڵ
12.كەپی سەر قاعیدەی دەبڵ


هەرچەندە دەبڵ و ئیسپرینگەكان بەپێی جۆری ئۆتۆمبیلەكان دەگۆڕێت، بەڵام ئەو بەشەی دەبڵ بەشێكە لەسیستمی ڕاگیركردن كاردەكات بۆ جێگیر و ڕاگیركردنی تایەكان لەسەر زەوی:
كاتێك یەكێك لەتایەكانی ئۆتۆمبێل بەسەر چاڵێكدا دەڕوات، ئەوا دەبڵ و ئیسپرینگ كاردەكات بۆ پاڵنان بەتایە تانزم بێتەوە و لەزەوی دانەبڕێت . چونكە ئەگەر وانەبێت ڕووداوی هاتوچۆی ڵێدەكەوێتەوە. ئەگەر دەبڵەكان لەكار بكەون دەبێتە هۆی دابڕانی تایە لەشەقام، بەتایبەت لەكاتی ڕۆشتن بەسەر نزمی و چاڵدا.


مژین و كپكردنەوەی بەرزو نزمی شەقامەكان:
كاتێك ئۆتۆمبیل بەسەر بەرزو نزمیی شەقامەكاندا دەڕوات . دەبڵ و ئیسپرینگەكان بەرزو نزمییەكان هڵدەمژن و دەیكەن بەلەرینەوە و جووڵەی هارمۆنی سادە . بۆئەوەی ئۆتۆمبێل دور بكەوێتە لەزۆری لەرینەوەی ئیسپرینگ. بۆ ئەو مەبەستە دەبڵ دانراوە. كە دەبێتە هۆی مراندنی لەرینەوەكان
ئیسپرینگەكانیش كاریان ئەوەیە دەبڵەكان خێرا بگەرێنەوە بۆ دۆخی ئاسایی خۆیان و نەرمی بدەن بەئۆتۆمبێلەكە.

 

 


سەرچاوە/ بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی

س ب