بۆئەوەی دوربن لەكارەسات، پێویست شۆفێر لەم هەڵەیە بەدور بێت

04/11/2017 - 11:32 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/ئۆتۆمبێل

 


یەكێك لەو هەڵەباو و مەترسیدارانەی زۆرێك لەشۆفێرەكان ئەنجامی دەدەن ئەوەیە، كاتێك دەبەی ڕۆنی ئیستۆپی ئۆتۆمبێلەكانیان خاڵی دەبێتەوە، بێ بەدواداچونی هۆكارەكەی پڕی دەكەنەوە ئەوەش دەكرێت كارەساتی ماڵی‌و گیانی بەدوای خۆیدا بهێنێت.

 

پسپۆڕانی بواری ئۆتۆمبێل ئاماژە بەوە دەكەن، كەمبونەوەی ڕۆن ئیستۆپ مانای كەمبونەوەی بانسەكان دەگەیەنێت، بەوەش گڵۆپی بانسەكان بەڕەنگی سور لەناو داشبۆرد دادەگیرسێت.


ئەو هەڵەیەی كە زۆر لەشۆفێران دەیكەن ئەوەیە، بێ ئەوەی پشكنین بۆ بانسەكان‌و سیستمی ئیستۆپی ئۆتۆمبێلەكەیان بكەن دەبەی ڕۆن ئیستۆپەكە پڕدەكەنەوە، بەوەش گڵۆپی ناو داشبۆردەكە دەكوژێتەوە بێ ئەوەی كێشەكە چارەسەربوبێت.


بۆیە باشتروایە، كاتێك ڕۆنی ئیستۆپ كەمبویەوە لەپێشدا پشكنین بۆ بانسەكان بكە، ئەگەر كێشەیان نەبوو ئەوا بەدڵنیاییەوە یەكێك لەسۆندەكان یان جۆینتەكان درزی بردوەو ڕۆن دادەكات ئەگەر كێشەكە لەسۆندەو جۆینتەكان بوو ئەوا بەتێكردنی ڕۆن ئیستۆپ بەشێوەیەكی كاتی كێشەكە چارەسەردەبێت، بەڵام هەر دەبێت چارەسەر لێچونەكە بكرێت لەدواییدا.


تێبینییەكی دیكەش كە پسپۆڕان ئاماژەی پێدەكەن ئەوەیە، پێكهاتەكانی ڕۆن ئیستۆپ كاریگەری خراپ بۆ سەر بۆیاخی ئۆتۆمبێل دروستدەكەن‌و دەیتوێننەوە، باشتروایە لەكاتی ڕژانی ڕۆن ئیستۆپ بەسەر پارچەیەكی دەرەوەی ئۆتۆمبێلەكەت مەیسرەو بەڵكو ئاوی بخەسەر تا دەڕوات‌و لێی بگەڕی تا شوێنەكە وشك دەبێتەوە ئەو كات بیسڕە.

 

 


سەرچاوە/ بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی

س ب