ئۆدی ناوازەترین ئۆتۆمبێلی وەرزشی دروست دەكات

05/11/2017 - 10:00 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/ئۆتۆمبێل

 

 

كۆمپانیای ئۆدی ئەڵمانی رایگەیاندووە، ئۆتۆمبێلێكی وەرزشی دروست دەكات بە پێكهاتەی زۆر ناوازەو سەیر.

ئۆتۆمبێلەكەی ئۆدی ناوی (تی تی كلۆب سپۆرت) ە، بڕیارە بەم نزیكانە لە (لاس فیگاس) ی ئەمریكا نمایش بكرێت، پێشبینی دەكرێت ئەو ئۆتۆملبێلە خاوەنی جەماوەرێكی زۆر بێت، بەتایبەتی بۆ هەوادارانی ئۆتۆمبێلی وەرزشی لە جیهان.

هەروەها پێدەچێت ئۆدیش ئۆتۆمبێلێك دروست بكات كە پێكهاتەكەی جیاواز بێت لە ئۆتۆمبێلەكانی تری وەرزشی لە جیهان، بەشێوەیەك هێزەكەی (600) ئەسپ بێت.

ئۆدی رایگەیاندووە، بەشێوەیەك ئۆتۆمبێلەكەی دروست كردووە، كە بەشی دەرەوەی بەمادەیەكی بەهێز روپۆش كراوە كە بەرگەی زەبری بەهێز دەگرێت و تواناشی هەیە بە (3.6) چركە خێراییەكەی بگاتە (100) كیلۆمەتر لە كاتژمێرێك و خێراییەكەشی دەگاتە (310) كیلۆمەتر لەكاتژمێرێك.

بڕیاربوو ئۆدی ئەو ئۆتۆمبێلە لە ساڵی (2015) نمایش بكات، بەڵام بۆ پەرەپێدانی زیاتری ئەو ئۆتۆمبێلە نمایشكردنەكەی بۆ ئێستا دواخستووە.

 

ئـ . كـ