كۆمپانیاكانی ئۆتۆمبێل، ئەم ئۆتۆمبێلانە دەخەنە بازاڕەكانی جیهان

07/11/2017 - 10:10 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/ئۆتۆمبێل

 

 

كۆمپانیای لاندرۆڤەر بۆ بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل، لە نوێترین بەرهەمیدا جۆرێكی جیاوازی خستە بازاڕەكانەوە كە دەتوانرێت وەك چێشتخانەیەكی ناوازە سوودی لێوەربگیرێت.

(جیمی ئۆلیڤەر) ی شێفی بەناوبانگ لەگەڵ ئەو كۆمپانیایەدا كۆنتاكتی كردوەو چێشتخانەی ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلەی تاقیكردۆتەوەو بەسەركەوتوو ناوی بردووە.

بەكارهێنەر دەتوانێت لە ناو ئۆتۆمبێلەكەدا خواردنی بە تام و بەپێی خواستی سەرنشینەكانی پێشكەش بكات، سەرجەم ئەو خزمەتگوزاریانەش لەڕێگەی بزوێنەری ئۆتۆمبێلەكەوە بەكاردەخرێن و ئامادە دەكرێن.

لەناو ئۆتۆمبێلەكەی لاندرۆڤەردا شوێنی تایبەت ئامادەكراوە بۆ هەڵگرتنی زەیتی زەیتون و سركەو چەندین كەلوپەلی تر كە مایەی تێكچوونن، لەلایەكی تریشەوە لە ناوەندی ئۆتۆمبێلەكەدا شوێنی تایبەت بۆ گەرمكردنەوەو برژاندنی سەمونی تۆست دروستكراوە.

بۆ كاتێك شۆفێرەكە ئارەزوو بكات لابدات شوێنی تایبەت دروستكراوە بۆ ئەوەی خواردنەوە برژاوەكان ئامادەبكات و عەرەبانەیەك لە ناویدا ئامادەكراوە كە تەلەفزیۆنێكی لەسەر جێگیركراوەو كۆنترۆڵكردنی بە خواستی كەسی شۆفێرو سەرنشینە.

ئەو لاندرۆڤەرە بە سەرجەم ئەو كەلوپەلانەی لەنێویدا دروستكراوە خێراییەكەی دەگاتە (121) میل لە كاتژمێرێكداو نرخەكەشی دەگاتە (45) هەزار پاوەندی ئیستەرلینی.

لەلایەكی ترەوە، كۆمپانیای مارسیدس نوێترین ئۆتۆمبێلی خستە بازاڕەوە، كە نرخەكەی لە (900) هەزار دۆلارەوە دەستپێدەكات تاوەكو (1.4) ملیۆن دۆلار، بۆ بەكارهێنانی شەش كەس گونجاوە.

لە نوێترین ڤیدیۆدا كە لە یوتوبدا بڵاوكراوەتەوە كۆمپانیای فاریۆ بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلی (ڤان) كە سەر بە گەورە كۆمپانیای دروستكردنی ئۆتۆمبێل مارسیدسە لە ئەڵمانیا، نوێترین ئۆتۆمبێلی خۆی خستە بازاڕەوە كە درێژییەكەی (12) مەترە.

لەگەڵ ئەو ڤیدیۆیەدا كۆمپانیای فاریۆ هەواڵێكی داناوەو ئاماژە بەوە دەكات، دەتواندرێت بە ماڵێكی گەڕۆك ناوزەند بكرێت، چونكە تەواوی پێداویستییەكانی خانەوادەیەك لەخۆدەگرێت، هەر لە ناو خۆیدا پاركێكی ئۆتۆمبێلی تێدایە.

ئەوەش ئاشكرا كراوە، نرخی ئەم ئۆتۆمبێلە نوێیە، بەپێی تایبەتمەندییەكانی دەگۆڕێت و لە (900) هەزار دۆلارەوە دەستپێدەكات، تاوەكو (1.4) ملیۆن دۆلار.

لەناو ئۆتۆمبیلەكەشدا پێداویستییەكانی جێی نووستن و دانیشتن و دەستشۆر و تەوالێت و گەرماو تەلەفزیۆن و ساردكەرەوە بوونی هەیە.


كوردستانی نوێ‌

ئـ . كـ