چۆن ئۆتۆمۆبێلەكەت بۆ زستان ئامادە دەكەیت؟

پێنج شەممە, 09 تشرینی دووەم 2017 06:45

 

لەگەڵ ھاتنی وەرزی زستاندا كۆمەڵێك كار پێویستە لەسەرت بۆ ئۆتۆمبێلەكەتی بكەیت و بایەخێكی جیاوازی پێ بدەیت بەم جۆرەی خوارەوە:

 

1/ پێویستە پشكنین بۆ تایەكانت بكەیت و ئەگەر درزی تێدابێت یان سوابێت پێویستە بیگۆڕیت.

 

2/ پێویستە پشكنینێكی ورد بۆ سیستەمی ئەكزۆزی ئۆتۆمۆبێلەكەت بكەیت، چونكە ئەگەر كونی تێدابێت ئەوا دەشێت دوكەڵی پیس بگەڕێتەوە ناو مەكینە و ناوەوەی ئۆتۆمۆبێلەكەت و لەبەرئەوەی لە زستاندا جامەكان دادەخەیت مەترسیدارە.

 

3/ پێویستە دڵنیا بیت لە گۆڕینی ڕۆژنی مەكینەی ئۆتۆمبێلەكەت ، چونكە لە وەرزی زستاندا رۆن زۆر گرنگە و نابێت كەم یان پیس بێت و لەو وەرزەدا زۆر پێویستت بەو پشكنینە دەبێت.

 

 

 

 

 

س ب