هۆكارە سەرەكییەكانی ڕووداوەكانی هاتوچۆ لەكوردیو بزانە

پێنج شەممە, 09 تشرینی دووەم 2017 09:18

 

پسپۆڕانی بواری سەلامەتی هاتوچۆ چەند خاڵێك بە هۆكاری سەرەكی ڕوداوەكانی هاتوچۆ دادەنێن و داوا لە شۆفێران دەكەن لە كاتی شۆفێری كردندا زۆر وریا بن.

 

هۆكارە سەرەكییەكانی ڕووداوی هاتوچۆ:


1/ خێرای زیاد (تیژڕەوی).


2/ كەمتەرخەمی وبێئاگایی لەكاتی لێخوڕیندا.


3/ بەكارهێنانی مۆبایل لەكاتی لێخوڕیندا.


4/ لێخوڕین لە ژێر كاریگەری كحول و ماددە هۆشبەرەكاندا.


5/ لێخوڕین لە ژێر كاریگەری دەرمانە پزیشكییەكان، بەتایبەتی ئەوانەی كاریگەرییان لەسەر مێشك هەیە و دەبنە هۆی كەمكردنەوەی توانای هەڵسوكەوتی دروستانەی مرۆڤ وەكو داوودەرمانی هێوركەرەوەو پەستانی خوێن.


6/ توانای بینینی شۆفێرەكە.


7/ پشتگوێخستنی لایەنی چاكسازی وتوندوتۆڵی ئۆتۆمبیلەكە.


لە كەمتەرخەمییە گەورەكان:
ا-كۆنبوون و خراپبوونی تایەی ئوتومبیل.
ب-كەموكورتی لە سیستەمی وەستێنەری ئوتومبیلدا (ئیستۆپ).
ج-كارنەكردنی لایتەكانی پێشەوە و دواوە بەشێوەیەكی رێكوپێك وكاریگەری لەسەر لێخورین لە شەودا.
د-تێكچوونی فڵچەكان.
ه-بەستنی پارچەی زیادە لە ئوتۆمبێل.


8/ باری زیادە، یەكێكە لە بەرچاوترین هۆكارەكانی ڕووداوی هاتوچۆ كە دەبێتە هۆی دەرچوونی ئۆتومبیلەكە لە ڕێرەوی خۆی یاخود تەقینی تایەكەی.


9/ پێنەدانی ماوەی گونجاو لە نێوان ئوتومبیلیەكاندا وەك ئامادەباشییەك بۆ هەر وەستانێكی كتوپر.


10/ بۆ دواوە گەڕانەوە بەبێ دڵنیابوون لە هەبوونی شت لە دواوەی ئۆتۆمبێلەكە.


11/ پێچكردنەوە لە شوێنە قەدەغەكراوەكان.


12/ تێپەڕاندنی نایاسایی لە پێچەكان و بەرزایی و لاكۆڵانەكاندا.


13/ وەستانی لەناكاو.

 

14/ لێخوڕین بە پێچەوانەی ئاڕاستەوە.


15/ گوێنەدان بە هێمای سووری ترافیك و تێپەڕاندنی.

 

 


سەرچاوە/ بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی

س ب