لەوەرزی سەرماو سۆڵەدا پێویستە شۆفێر چەند ڕێنماییەك جێبەجێ بكات

یەک شەممە, 26 تشرینی دووەم 2017 08:43

 

پسپۆڕانی بواری سەلامەتی هاتوچۆ شۆفێران ئاگادار دەكەنەوە لەوەرزی سەرماو سۆڵەدا و بەتایبەت لەكاتی بەفرباریندا پێویستە شۆفێر چەند ڕێنماییەك جێبەجێ بكات تاوەكو بەدور بێت لە زیان و ڕوداوی هاتوچۆز

 

ڕێنماییەكانی پەیویست بەوەرزی سەرماو سۆڵەوە:

1/ زانین كەش و هەوای ڕۆژ كە بەو هۆیەوە زانیاریت لەسەر بارودۆخی ئەو كاتە دەبێت كە شۆفێری تێیدا دەكەیت.

2/ پشكنینی ئۆتۆمبیل، دەبێت ئۆتۆمبیل بپشكنیت و ڕێَوشوێنی چاكسازی بگریتە بەر و تایەی خراپ بگۆڕێت و زنجیر بەریت، پێویستە پشكنینی فڵچەی شوشە و سستمی گەرمی و لایتی پێشەوە بكەیت.

3/ پاراستنی ژمارەی بەهاناوەچوون، لەكاتی هەر گرفتێكدا تا ژمارەی پێویستی بەهاناوەچوونت لەبەردەستدا بێت تابزانیت چ ڕێگەیەك بگریتە بەر.

4/ دڵنیابوونەوە لە پاتریی ئۆتۆمبێل، تەكنیككارەكانی ئۆتۆمبیل دووپاتی دەكەنەوە كەگرفتە پەیوەندیدارەكانی پاتریی لەكاتی وەرزی باراندا دروست دەبێت بەو جۆرە پاترییەكە لەزستاندا دەچێتە ژێر بارێكی سەختەوە كە جەمسەرەكانی توشی داخوران دەبێت بەهۆی شێدارییەوە، بۆیە دەبێ دڵنیابیتەوە لەپاتریی ئۆتۆمبیلەكە.


5/ پشكنینی ئیستۆپ، تەكنیككارانی ئۆتۆمبێل ڕێنمایی دەدەن بەپشكنینی ئیستۆپی ئۆتۆمبیل بەماوەیەكی درێژ و دڵنیابوونەوە و زیادبونی گەرمی و شێداری وادەكات كەخێراتر شێ بمژێت لەشلەی ئیستۆپەكە و لەگەڵ ئەوەشدا دەبێ پاك بكرێتەوە لەپیسی و ئەمانەش كاریگەرییان دەبێ لەسەر گەشتەكەت و جیاوازییەك دروست دەكات لەنێوانی ژیان و مردن لەسەر رێگاكاندا.

 

 

 

 

س ب