مەترسی لەسەر ئۆتۆمبێل دروست دەبێت

دوو شەممە, 27 تشرینی دووەم 2017 05:37

 

 

ژمارەیەك پسپۆڕ لە وڵاتانی‌ جیاجیای‌ جیهانەوە هۆشدارییاندا لە بارەی‌ زیادبوونی‌ چەتەكانی‌ ئێنتەرنێتەوە، كە لە توانایاندا هەیە عەقڵی‌ ئۆتۆمبێلەكان هاك بكەن‌ و لە رێگەیەوە رووداوی‌ دەڵتەزێنی‌ زۆر گەورە لەسەر رێگەوبانەكان دروست بكەن، كە لەوانەیە ببێتە هۆی‌ كوشتنی‌ چەندان ملیۆن كەس.

پسپۆڕان دەڵێن: ئەو ئۆتۆمبێلانەی‌ لە دوای‌ (2005) ەوە دروست كراون، دەكرێ لە دوورەوە كۆنترۆڵ بكرێن ‌و لێ بخوڕدرێن، ئەو مەترسییەش تەنانەت ئۆتۆمبێلەكانی‌ (2017) ەش دەگرێتەوە‌و بە دووریش نازانرێ، لە ئێستا ژمارەیەكی‌ زۆر ئۆتۆمبێل هاك كرابێت.

(جاستین كابوس) پسپۆڕی‌ بواری‌ كۆمپیوتەرە لە زانكۆی‌ نیویۆرك، لەو بارەیەوە رایگەیاند، هەر ئۆتۆمبێلێك توانای‌ وەرگرتنی‌ شەپۆڵی‌ وای‌ فای‌ هەبێت مەترسی‌ هاك كردنی‌ لەسەرە، لەو جۆرە ئۆتۆمبێلانەش ئێستا زۆر زۆرە.

ئاماژەی‌ بەوەش كرد، چەتەكانی‌ ئینتەرنێت دەتوانن لە رێگەی‌ وای‌ فای ‌- یەوە دزە بكەنە عەقڵ‌ و كۆمپیوتەری‌ ئۆتۆمبێلەكانەوە‌و لە رێگەیەشەوە بە هەر جۆرێك كە خۆیان بیانەوێ بیجوڵێنن، یان بیوەستێنن ‌و دەرگاكانی‌ كڵۆم بكەن، لە كاتێكدا نەفەرەكانی‌ هەر لە ناودایە‌و دەسەڵاتیان نامێنێت.

لە ساڵی‌ (2015) دا ژمارەیەك پسپۆڕی‌ بوارەكە، تاقیكردنەوەیەكیان ئەنجامدا‌و ئۆتۆمبێلێكی‌ جۆری‌ گراند چیرۆكی‌ - یان هاك كرد، بەوەش سەلـماندیان كە هاك كردنی‌ ئۆتۆمبێلە نوێیەكان زۆر ئاسانە.

كەشتی نووح

 

ئـ . كـ