بۆ ئەوەی دوور بیت لەكێشەكانی ئۆتۆمبێل ، چەند ڕێنماییەك پەیڕەو بكە

پێنج شەممە, 30 تشرینی دووەم 2017 08:27

 


چەند هۆكارێك دەبێتە هۆی ئەوەی ئۆتۆمبێلەكەت هەرچەندە مۆدێلی بەرز بێت بەڵام زوو ماندوو ببێت، بەجۆرێك ئەگەر لەسەر ئەو حاڵەتانە بەردەوام بیت ئۆتۆمبێلەكەت توشی گرفت دەبێت، بۆیە پێویستە شۆفێر ئاگاداری ئەوانە بێت.

 


گێڕگۆڕینی بەردەوام: ئەو ئۆتۆمبێلانەی ئۆتۆماتیكن، بۆ نمونە لە D دەچێتە سەر یەك یان دوو یان L، یان زۆر ئاڵوگۆڕی پێدەكرێت، لەنێوان گێڕی ئۆتۆماتێك و دەستی لەو ئۆتۆمبێلانەی كە ئێستا هەن و دەتوانیت بەدەستیش بیگۆڕن، ئەم كارە دەبێتە هۆی زوو ماندوبونی بازنەی كارەبایی گێڕ بۆكسەكەو پارچەیەكی بچوكیشی بسوتێت، ماندووت دەكات.

 

بەكارنەهێنانی هاندبرێك: ئەگەر بەردەوام ئۆتۆمبێل لەگێڕ یان لە P بوەستێنرێت و هاندبرێك بەكارنەهێنرێت، لەگەڵ تێپەڕبونی كات دانەكانی ناو گێڕبۆكسەكە دەخورێن و ئەگەری شكانی لەهەر كاتێكدا بێت لێدەكرێت.

 

گواستنەوەی كێشی قورس بەبەردەوامی: ئەو ئۆتۆمبێلانەی تایبەت نین بەبارو بەردەوام كێشی قورسیان پێوەیە، لاشەو بزوێنەریان زوو ماندوو دەبێت و لەكاتی فرۆشتنەوەیان زیانی زۆرت لێدەدات.

 

 

 

 

س ب