چەند زانیاریی و ڕێنماییەك لەسەر بانسی ئۆتۆمبێل بزانە

یەک شەممە, 03 کانونی یەکەم 2017 08:15

 

دیارە ئۆتۆمبێلەكانمان یەكێكە لەسەرمایە گرنگەكانی ژیانمان‌و پێویستە هەمیشە ئاگاداری بین بۆئەوەی هیچ كاتێك ئۆتۆمبێلەكانمان نەبێتە هۆی مەترسی گەورە لەسەر خۆمان‌و سەرنیشیەكانمان.

 

یەكێك لەو مەترسییە گەورانەی توشی ئۆتۆمبێل دەبێت، ئەوەیە لەكاتی تەواوبونی بانسەكانی لەكاتی ڕۆشتنی مەعەدەلدا دوچاری كێشە و گرفت دەبێتەوە و هەندێك جار دەبێتە هۆی ڕودانی ڕوداوی هاتوچۆ.

 

چەند نیشانەیەكی تەواوبونی بانسی ئۆتۆمبێل:

1/ دروستبونی زیكە زیك‌و خشە خش بەشێوەی بەردەوام لە كاتی ڕۆیشتندا.
2/ دروستبونی زیكە زیك‌و خشە خش لەكاتی ئیستۆپ گرتندا.
3/ دروستبونی خڕە خڕ لەكاتی ئیستۆپگرتندا.


4/ داگیرسانی گڵۆپی ئاگاداركردنەوەی ئیستۆپ بەبەردەوامی.

پێویستە چی بكرێت بۆئەوەی توشی تەواوبونی بانس نەبین لەكاتی مەعەدەلدا؟


پێویستە دوای گۆڕینی بانسی تازەی ئۆتۆمبێلەكانمان لەبەرواری گۆڕینیەوە دوای سێ مانگ بۆ پێنج مانگ فەحسی بانسی ئۆتۆمبێلەكەت بكەیت لای كەسی شارەزا بۆئەوەی بزانی دۆخی بانسەكانت چۆنە بۆیە توشی هیچ مەترسی تەواوبونی بانس نەبی لەڕۆشتنی مەعەدەلدا.

 

ئەگەر لەكاتی ڕۆشتندا بانسی ئۆتۆمبێل نەما چی ڕوو دەدات؟

 

دیارە ئەم حاڵەتە زۆر مەترسیدارەو ئەگەری ئەوەی هەیە ژیانی خۆت‌و سەرنشین‌و ئۆتۆمبێلەكەت بكەوێتە مەترسییەكی گەورەی مان‌و نەمان، ئەگەر بانسی ئۆتۆمبێل تەواوبێت لەڕۆشتنی مەعەدەلدا ئەو بەشەی كە بەفەحمە ناسراوە تەواو بێت، ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی ئەو پارچە ئاسنەی كە لەدوای پارچە فەحمەكەوەیە دەست بكات بەداخورانێكی زۆر فلنجەی ئۆتۆمبێلەكەت‌و ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی دەبۆی ئۆتۆمبێلەكەت زیاتر بێتە دەرەوەو هەموو ئەو شلەی تێدایە بێتە دەرەوەو كە بەڕۆن ئیستۆپ ناسراوە، ئەوەش دەبێتە هۆی شلبونی پادەری ئیستۆپ‌و سفر بونی ئیستۆپ.

 

 


سەرچاوە/ بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی

س ب