وادەی تۆماركردنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاو تابلۆ ئەوروپیەكان درێژكرایەوە

یەک شەممە, 03 کانونی یەکەم 2017 08:28

 

جێگری بەڕێوەبەری گشتی هاتوچۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان وادەی تۆماركردنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاو تابلۆ ئەوروپیەكانی بۆ 31/12/2017 درێژكردۆتەوە.

 

بە گوێرەی هەواڵێكی ترافیك ئێف ئێم/سلێمانی، لیوا عەبدولقادر عەزیز جێگری بەڕێوەبەری گشتی هاتوچۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: بەبڕیاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێم، تۆماركردنی ئۆتۆمبێلە ئەوروپی‌و بێسەرەتاكان، تاوەكو ڕۆژی 31/12/2017 درێژكراوەتەوە.

 

هەروەها جێگری بەڕێوەبەری گشتی هاتوچۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان داوا لەو شۆفێرانە دەكات كە تائێستا ئۆتۆمبێلەكانیان تۆمارنەكردوە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتوچۆ بكەن.