چەند زانیارییەك لەسەر بانسی ئۆتۆمبێل لەكوردیو بخوێنەرەوە

دوو شەممە, 11 کانونی یەکەم 2017 06:27

 

یەكێك لەو مەترسییە گەورانەی توشی ئۆتۆمبێل دەبێت، ئەوەیە لەكاتی تەواوبونی بانسەكانی لەكاتی ڕۆشتنی مەعەدەل كێشە بۆ ئۆتۆمبێل دروست دەكات و لەكاتی تەواوبونی چەند نیشانەیەك دەردەكەون بەم شێوەیەی خوارەوە:

1/ دروستبونی زیكە زیك‌و خشە خش لەڕۆشتنا بەشێوەی بەردەوام لەڕۆشتنا.
2/ دروستبونی زیكە زیك‌و خشە خش لەكاتی ئیستۆپگرتنا.
3/ دروستبونی خڕە خڕ لەكاتی ئیستۆپگرتنا.
4/ داگیرسانی گڵۆپی ئاگاداركردنەوەی ئیستۆپ بەبەردەوامی.

پێویستە چی بكرێت بۆئەوەی توشی تەواوبونی بانس نەبین لەكاتی مەعەدەلدا؟
پێویستە دوای گۆڕینی بانسی تازەی ئۆتۆمبێلەكانمان لەبەرواری گۆڕینیەوە دوای سێ مانگ بۆ پێنج مانگ فەحسی بانسی ئۆتۆمبێلەكەت بكەین لای كەسی شارەزا بۆئەوەی بزانی دۆخی بانسەكانت چۆنە بۆیە توشی هیچ مەترسی تەواوبونی بانس نەبی لەڕۆشتنی مەعەدەلدا.

ئەگەر لەكاتی ڕۆشتنا بانسی ئۆتۆمبێلەكەمان نەمێنێت دەبێتە هۆی چی؟
دیارە ئەم حاڵەتە زۆر مەترسیدارەو ئەگەری ئەوەی هەیە ژیانی خۆت‌و سەرنشین‌و ئۆتۆمبێلەكەت بكەویتە مەترسییەكی گەورەی مان‌و نەمان، ئەگەر بانسی ئۆتۆمبێل تەواوبێت لەڕۆشتنی مەعەدەلدا ئەو بەشەی كە بەفەحمە ناسراوە تەواو بێت، ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی ئەو پارچە ئاسنەی كە لەدوای پارچە فەحمەكەوەیە دەستبكات بەداخورانێكی زۆر فلنجەی ئۆتۆمبێلەكەت‌و ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی دەبۆی ئۆتۆمبێلەكەت زیاتر بێتە دەرەوەو هەموو ئەو شلەی تێدایە بێتە دەرەوەو كە بەڕۆن ئیستۆپ ناسراوە، ئەوەش دەبێتە هۆی شلبونی پادەری ئیستۆپ‌و سفر بونی ئیستۆپ.

 

 


سەرچاوە/ بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی

س ب