سلێمانی... ترافیك لایتی زیرەك لەشەقامە سەرەكیەكان دەخرێنەكار

دوو شەممە, 11 کانونی یەکەم 2017 09:26

 

بەمەبەستی ئەوەی هاوڵاتیان بتوانن بەشێوەیەكی سەلامەت لەشەقامەكان بپەڕنەوە، بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ترافیك لایتی زیرەك لەشەقامە سەرەكیەكان دەخاتەكار و لەكاتی سەرپێی شۆفێران ڕوبەڕوی سزایی یاسایی دەكرێنەوە.

 

پەیامنێرمان لەشاری سلێمانی پێی ڕاگەیاندین، بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی هەستاوە بە دانانی ترافیك لایتی زیرەك لەشەقامە سەرەكیەكانی شاری سلێمانی كە بەهۆیەوە هاوڵاتیان دەتوانن لەڕێگای بەكارهێنانی ئەو ترافیكلایتانەوە بەشێوەیەكی سەلامەت لەشەقامەكان بپەڕنەوە و شۆفێر ناچار بەڕاوەستان بكەن.

 

هەوەرها ووتیشی: لەداهاتوویەكی نزیكدا ئەو ترافیك لایتانە لە شەقامەكانی بازنەیی مەلیك مەحمودو شەقامی سالم و شەقامی سەردەم و بەردەم خوێندگەی قەدەم خێر و خوێندنگەی كوردستانی نێودەوڵەتی و سەهۆڵەكە و هۆتێل تایتانیك و بەردەم دادگای سلێمانی‌ و گوندی ئەڵمانی دەخرێنەكار.


لەئێستاشدا یەكەم ترافیك لایەتی زیرەك لەبەردەم مەڵبەندی یەكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەسەر شەقامی سالم لەشاری سلێمانی كەوتۆتە كار‌و هاوڵاتیان دەتوانن لەكاتی پەڕێنەوە لەشەقامەكە بەكاری بهێنن.

 

 

 

 

 

س ب