زۆرترین زانیاری لەبارەی هاككردنی ئەقڵی ئۆتۆمبێل لەكوردیو بزانە

دوو شەممە, 25 کانونی یەکەم 2017 11:21

 

بەشێك لە پسپۆڕ لەوڵاتانی‌ ‌ جیهانەوە هۆشداریی دەدەن لەبارەی‌ زیادبوونی‌ چەتەكانی‌ ئێنتەرنێتەوە كە لەتوانایاندا هەیە عەقڵی‌ ئۆتۆمبێلەكان هاك بكەن‌ و لەرێگەیەوە رووداوی‌ دەڵتەزێن لەسەر رێگەوبانەكان دروست بكەن.

 

بەگوێرەی ئەو توێژنەوانەی كەئەنجامیان داوە، بەشێك لە پسپۆڕانی بواری سەلامەتی شۆفێر ڕایدەگەیەنن: ئەو ئۆتۆمبێلانەی‌ لە دوای‌ 2005 ەوە دروست كراون دەكرێت لەدوورەوە كۆنترۆڵ بكرێن ‌و لێ بخوڕدرێن، ئەو مەترسییەش تەنانەت ئۆتۆمبێلەكانی‌ 2017 ەش دەگرێتەوە‌و بەدووریش نازانرێت لەئێستا ژمارەیەكی‌ زۆر ئۆتۆمبێل هاك كرابێت.

 

جاستین كابوس پسپۆڕی‌ بواری‌ كۆمپیوتەرە لەزانكۆی‌ نیویۆرك، لەو بارەیەوە رایگەیاند: هەر ئۆتۆمبێلێك توانای‌ وەرگرتنی‌ شەپۆڵی‌ وای‌ فای‌ هەبێت مەترسی‌ هاك كردنی‌ لەسەرە، لەو جۆرە ئۆتۆمبێلانەش ئێستا زۆرە.

 

ئاماژەی‌ بەوەش كرد: چەتەكانی‌ ئینتەرنێت دەتوانن لەڕێگەی‌ وای‌ فای ‌- یەوە دزە بكەنە عەقڵ‌ و كۆمپیوتەری‌ ئۆتۆمبێلەكانەوە‌و لەڕێگەیەشەوە بەهەر جۆرێك كە خۆیان بیانەوێ بیجوڵێنن، یان بیوەستێنن ‌و دەرگاكانی‌ قوفڵ بكەن، لەكاتێكدا نەفەرەكانی‌ هەر لەناودایە‌و دەسەڵاتیان نامێنێت.

 

جێگای ئاماژەبۆكردنە لەساڵی‌ 2015دا ژمارەیەك پسپۆڕی‌ بوارەكە، تاقیكردنەوەیەكیان ئەنجامدا‌و ئۆتۆمبێلێكی‌ جۆری‌ گراند چیرۆكی‌ - یان هاك كرد، بەوەش سەلـماندیان كە هاك كردنی‌ ئۆتۆمبێلە نوێیەكان زۆر ئاسانە.

 

 

 

 

س ب