تەنها لەچوار ساڵدا زیاتر 360 هەزار ئۆتۆمبێل هاوردەی هەرێم كراوە

چوار شەممە, 03 کانونی دووەم 2018 08:01

 

وەزارەتی بازرگانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: لەماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا 360 هەزار ئۆتۆمبێل هاوردەكراوە كە بەشێكیان بۆ ناوچەكانی ناوەڕاست ‌و باشووری عێراق نێردراون.

 

وەزارەتی بازرگانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماری هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی لەماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا ئاشكرا كرد كەبەگوێرەی ئامارەكە لەو ماوەیەدا زیاتر لە 360 هەزار ئۆتۆمبێلی جۆراو جۆر لەدەروازە سنووریەكانی هەرێمی كوردستانەوە هاوردە كراون و لەو ڕێژەیەش 60 هەزار ئۆتۆمبێلیان لەساڵی 2017 هاوردەكراوە.

 

هەروەها ئاماژەی بەوەش كردووە: زۆربەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی كەهاوردەكراوون بۆ ناوچەكانی ناوەڕاست‌و باشووری عیراق نێردراون، بەڵام سەرجەمیان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەرێمەوە تۆماركراون.

 

 

 

س ب