تاكو 2020 ئۆتۆمبێلی كارەبایی دروست دەكرێت

دوو شەممە, 15 کانونی دووەم 2018 07:55

 

 

لە پێشانگای (سێس 2018) لە شاری لاسفێگاس كۆمپانیای (بیتۆن) ی چینی یەكەم ئۆتۆمبێلی كارەبایی كە هێشتا لە قۆناغی پێشخستندایە راگەیاند.

ئۆتۆمبێلی (بیتۆن كۆنسێپت) ئۆتۆمبێلێكی تەواو كارەبایی دەبڵ ئەكسلەو لە شاری (نانجیغ) لە وڵاتی چین دروست دەكرێت، ئەو ئۆتۆمبێلە لە كاتی بڵاوكردنەوەی لە وڵاتی چین نرخەكەی (45) هەزار دۆلار دەبێت، بەڵام لە وڵاتانی دیكە دەبێت تا ساڵی (2020) چاوەرێ بن.

كۆمپانیای بیتۆن ئاشكرای دەكات كە ئەو ئۆتۆمبێلە كارەباییە لە ئاستی سێیەمدا دەبێت لە ئۆتۆمبێلە خودرۆیەكان لە كاتێكدا كە ئاستی چوارەم لە تەكنەلۆژیای خودرۆ هێشتا لە تاقیكردنەوە دایە.

ئەو ئۆتۆمبێلە بە پاتریەك كاردەكات كە هیٍزەكەی (kwh71) ە دەتوانێت تاكو (400) كیلۆمەتر بروات و پاتری دەبل ئەكسلەكەشی (kwh95) كە دەتوانێت (520) كیلۆمەتر بروات، جێگەی باسە ئەو ئۆتۆمبێلە ساڵی داهاتوو دەكەوێتە بازارەوە.

 

ئـ . كـ