تویۆتای 2019 نمایش دەكرێت

چوار شەممە, 17 کانونی دووەم 2018 07:54

كۆمپانیای تویۆتا بۆ ئۆتۆمبێل لە ئەمریكا پەردەی لەسەر نوێترین بەرهەمی ئۆتۆمبێلی ئەڤەلۆنی (2019) لادا.

كۆمپانیای تویۆتا لە ئەمەریكا بە شێوازێكی نوێ و ناوازە پەردەی لەسەر ئۆتۆمبێلی ئەڤەلۆنی (2019) بە كۆمەڵێك تایبەتمەندی نوێوە لادا.

هەروەها گەشەپێدەرانی ئەو ئۆتۆمبێلە ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن قەبارەی ئەو ئۆتۆمبێلە لە مۆدێلەكانی پێشووتری درێژترەو هێزی بزوێنەرەكەشی سێ پۆینت لیترەو ژمارەی پستۆنەكانی شەش پستۆنە.

هەروەها ئاماژەش بەوەدراوە، كە كۆمەڵێك تایبەتمەندی تەكنەلۆژی زیاتر بەكارهاتووە بە بەراورد لە مۆدیلەكانی ساڵانی ڕابردووی.

 

 

هونه‌ر بانه‌گوڵانی