شوفێران ئاگاداری ئه‌م كاره‌ بن

27/01/2018 - 17:53 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/ئۆتۆمبێل

 

هەرکاتێک بانصی ئۆتۆمبێلەکەت گۆڕی ئەوا پێش دەست پێکردنی ئۆتۆمبێلەکەت بە لێخوڕین واتە پێش گێڕ گۆڕین پێویستە پاییدەری ئیستۆپی ناو ئۆتۆمبێلەکەت ( ١٠ ) جار بشێلی . واتە ئیسۆپ بگرە و قاچت لابەرە لەسەر ئیستۆپ بۆ ماوەی( ١٠ ) جار ئەم کردارە دووبارە بکەرەوە .

بۆچی ئەم کردارە بکەین ؟

وەڵام / چونکە کاتێک تۆ لای فیتەر بانصی ئۆتۆمبێلەکەت دەگۆڕیت ئەوا فیتەرەکە بۆ گۆڕینی بانصی ئۆتۆمبێلەکەت دەبۆی ئیستۆپی تەگەری ئۆتۆمبێلەکەت دەباتە دواوە واتە بانص و فلنجەی ئۆتۆمبێلەکەت دوور دەخاتەوە لە یەکتری . بۆیە کاتێک تۆ دوای بانص گۆرین ئەتەوێ بڕۆی ئەوا بە یەک جار ئیستۆپی ئۆتۆمبێلەکەت نایگرێت . چونکە بانص و فلنجەکە زۆر دورە لەیەکتر لە بەر ئەوە ئۆتۆمبێلەکەت ئیسۆپ ناگرێت . بەوەش توشی ڕووداوی نە خوازراو دەبیتەوە بەرامبەر چواردەورەکەت .

م-ع-كانی