فلنجە چیە ؟ گەر فلنجەی ئۆتۆمبیلەکەت خراپ بوو چی دەکەیت ؟

پێنج شەممە, 08 شوبات 2018 21:15

 


فلنجە ئەو پارچە گرنگەی ئۆتۆمبێلە كەوا لەگەڵ بانص يان دیسك . بۆ هێواش كردنەوەی ئۆتۆمبێل بەیەكەوە كار دەكەن. وەكاتێك تۆ ئیستۆپ دەكەی ئەوا بانصەكان دەنوسێن بە فلنجه كه وه بۆ هێواش بوونەوەی ئۆتۆمبیلەكە.

- دەبێت فلنجە چۆن بێت؟
1.دەبیت فلنجە ساف بێت 
2. دەبیت فلنجە خوار نەبێت
3. دەبیت فلنجە ئەستوربێ

- چۆن بزانین فلنجەی ئۆتۆمبیلەكەمانە خراپە؟
1.كاتی ئۆتۆمبیلەكەت لێ دەخوریت ئەگەر لە ڕێگای مەعەدەل دا ئیستۆپت کرد و پایدەری ئیستۆپەكە و سوکانی ئۆتۆمبێلەکەت بیلەرزێنێت لە كاتی ئیستۆپ گرتندا ئەوا فلنجەی ئۆتۆمبێلەکەت خوارە. دەبێت تۆڕنەی بكەی یان بیگۆڕی 
2.نابیت فلنجە شەپۆل یان خەت یان زبر بێت

- ئەگەر فلنجە خراپ بوو چی بكەی
1.گۆڕینی فلنجەكە بە دانە یەكی تری تازە
2.یان تۆڕنە كردنی فلنجەكە

-ئــــایە فلنجە چەند جار تۆڕنە دە كرێت
هەموو فلنجە یەكی تازە( 2)بۆ(3) جار تۆڕنە دەكرێت

- ئایە فلنجە تەنك بێت بۆ چی خراپە:
1.ئەگەر فلنجە تەنك بیت ئیستۆپ باش ناگرێت
2.ئەگەر فلنجە تەنك بێت بانص فڕێ دەیات لەكاتی ئیستۆپ گرتنی مەعەدەل دا
3. ئەگەر فلنجە تەنك بێت هەندێك جار دەبێتە شكانی فلنجەكە لەكاتی ڕۆشتنی مەعەدەلدا

گرنگە چۆن فلنجەی ئۆتۆمبیلەكەمان بپارێزین: 
1.ئاو پیا نەكردنی تەگەرەكان و شۆردنیان لە كاتی گەرم بوونی تەگەری ئۆتۆمبیلەكەت
2.پێویستە باشترین بانص بخەیتە سەر ئۆتۆمبیلەكەت

م-ع-كانی

وه‌رگیراوه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان