كاریگەریە خراپەكانی بەكارهێنانی مۆبایل لەكاتی شۆفێریدا

15/03/2018 - 09:33 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/ئۆتۆمبێل

 


هەرچەندە مۆبایل یەكێكە لەو هۆكارە گرنگانەی كە كار ئاسانی زۆری كردووە بۆ مرۆڤەكان، بەڵام چۆنیەتی بەكارهێنانی لە ئۆتۆمبێلدا كاریگەری نەرێنی هەی و پێویستە شۆفێر خۆی بەدوور بگرێت لەبەكارهێنانی لەكاتی شۆفێریكردندا.

 

كاریگەریە خراپەكانی بەكارهێنانی مۆبایل لەكاتی شۆفێریدا:

1/ كەمبونەوەی ئاستی ئاگایی لەو كەرەستانەی لە ژینگەی شەقامەكەدا هەیە.
2/ زۆرێك لە شۆفێرەكان هێمای سوور تێدەپەڕێنن.
3/ گوێ‌ نەدان بە هێشتنەوەی ماوەی سەلامەتی نێوان ئۆتۆمبێلەكان.
4/ شۆفێر لەسەریەك ڕێڕەوی شەقام خۆی ناگرێت و ئەملاو ئەولا دەكات بێ‌ ئەوەی ئاگادار بێت.

 

ڕاستی زانستی لەبەكارهێنانی مۆبایلدا لەكاتی شۆفێریدا:

لێكۆڵینەوەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن:


1/ بەكارهێنانی مۆبایل لەلایەن شۆفێرەوە تەنانەت بە بەكارهێنانی ( هیدفۆن ) یش بێت رێژەی تووش بوون بە ڕووداو بۆ 40 % بەرزدەكاتەوە.
2/ ئەو شۆفێرانەی بە مۆبایل گفتوگۆ دەكەن جوڵەیان خاو دەبێتەوە بۆ 30 % بەبەراورد بە شۆفێرێك لە حاڵەتی سەرخۆشی دا بێت.
3/ مەترسی بەڕێژەی شەش ئەوەندە زیاد دەكات لە پێنج خولەكی یەكەمی قسەكردندا.
4/ گفتوگۆكردن بە مۆبایل و شۆفێری كردن لە یەك كاتدا كۆنابێتەوە.
5/ نوسینی نامە لەكاتی شۆفێریدا یان خوێندنەوەی كاریگەری هەڵەو مەترسیدارەو دەبێتە هۆی لادانی ئوتومبێل لە ڕێڕەوی سەرەكی خۆی.

 

بۆیە لەبەر سەلامەتی خۆت و سەلامەتی ئەوانی تر پێشنیار دەكرێت خۆت بەدوور بگرە لە بەكارهێنانی مۆبایل لەكاتی شۆفێریدا، ئەگەر حاڵەتی پێویست هەبوو... لە جێگەیەكی گونجاودا بوەستەو وەڵامی پەیوەندیەكەت بدەرەوە.

 

 

 

 

س ب