چۆنیەتی زانینی كێشەی فیول پەمپی ئۆتۆمبێلەكەت لەكوردیو بزانە

12/04/2018 - 09:37 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/ئۆتۆمبێل

 

شارەزایانی ئۆتۆمبێل ڕێنمای دەدەن بەشۆفێران كەپێویستە شۆفێر لەكاتی دروستبونی كێشە لە ئۆتۆمبێلەكانیان بەوردی ماكەڵە بكەن و لەكاتی بونی كێشە لەفیول پەمپ دەبێت لەكاتی سلف لێداندا گوێ لە دەنگی فیول پەمپ بگریت.

 

یەكێك لەو بەشانەی ئۆتۆمۆبێل كە زۆر گرنگە بریتییە لە فیول پەمپ و كارەكەشی ئەوەیە كە سووتەمەنی لە تەنكییەوە دەنێرێت بۆ ناو مەكینە، ھەندێك جار فیول پەمپەكەت كێشەیەكی بۆ درووست دەبێت و تێكدەچێت، لەو كاتانەدا ئەگەر ئۆتۆمۆبێلەكەت كوژابێتەوە ئەوا كار ناكات، بەڵام ئەوە پێدەچێت ھۆكاری تری ھەبێت و ھەربۆیە شارەزایان بەپێویستی دەزانن لەكاتی سلف لێداندا گوێ لە دەنگی فیول پەمپ بگریت و ئەگەر زانیت دەنگی نییە ئەوا كار ناكات.

 

ھەروەھا پێویستە فیول پەمپەكە ببەیت بۆ پشكنین و ئەگەر كاری كرد ئەوا كێشەت لە گەیاندنی كارەبا ھەیە بۆ فیول پەمپەكەت، یان تەوافەی تەنكی بەنزینەكەت خراپ بووە و بەنزینی كەم دەچێتە ناو تەنكییەتەوە و ئەوەش وادەكات بەنزینی زۆر ھەڵنەدرێت.

 

 

 

 

س ب