بۆ كەم خەرجكردنی بەنزین كامیان باشترە؟ جام كردنەوە یاخود تەبرید؟

سێ شەممە, 24 نیسان 2018 07:48

 

لەگەڵ تیپەڕبونی وەرزی زستان و هاتنی وەرزی بەهار و ڕۆیشتنمان بەرەو وەرزی گەرما، بەپێی پسپۆڕانی ئۆتۆمبێل بەكارهێنانی تەبردید لەكردنەوەی جامی ئۆتۆمبێل بەنزین كەمتر خەرج دەكات.


زۆرێك لەئێمە پێمانوایە لەوەرزی هاویندا كردنەوەی جامەكانی ئۆتۆمبێل وادەكات كەمتر بەنزین بخوات، بەڵام لەڕاستیدا ئەمە وانییە، دەستەی ئەندازیارانی ئۆتۆمبێلی جیهانیی SAE، چەندین تێستیان لەسەر ڕۆشتنی ئۆتۆمبێل بەتەبریدەوەو هەروەها بەكردنەوەی جامەكان كردوە، تا بۆیان دەربكەوێت لەكام باردا ئۆتۆمبێل سوتەمەنیی خەرج دەكات، ئەم ئەنجامەیان بەردەست كەوت:

1/ ئەگەر لەدەرەوەو ناوەوەی شاردا هاتوچۆت كردو خێراییەكەت لەسەروو (70 كیلۆمەتر/سەعات)ەوەیە، پێویستە جامەكانی ئۆتۆمبێلەكەت دابخەیت‌و باشترە تەبرید هەڵبكەیت، چونكە لەكاتی كردنەوەی جامی ئۆتۆمبێل، خێرایی با بەهۆی خێرابونی ئۆتۆمبێلەكەوە لەسەر ئۆتۆمبێلەكە بەئاڕاستەی پێچەوانەی ڕۆشتنی ئۆتۆمبێلەكە زیاد دەكات‌و بەمەش هێزی بەرەنگاریی با زیاددەكات‌و هەرچەند زەخت لەئۆتۆمبێلەكە بكەیت ئەوەندە چوستییەكەی دادەبەزێت‌و سەرئەنجام بەنزین یان گاز زیاتر سەرفدەكات‌و چالاكیی ئۆتۆمبێلەكەش كەم دەكاتەوە.

2/ ئەگەر بەخێرایی كەمتر لە (70 كیلۆمەتر/سەعات)ەوە بیت، ئەواباشترەو ئاساییە ئەگەر جامەكان بكەیتەوە.


3/ هەڵكردنی تەبرید خێرایی فڕەی كرێن بەڕیژەی (5 تا 10%) كەمدەكاتەوەو ئەو كێشەیە زیاتر لەو ئۆتۆمبێلانە دەردەكەوێت كە قەبارەی مەكینەكانیان لە 1.8 لیتر كەمترە.

 

 

 

 

س ب