پێنج ڕێنمایی بۆ پاراستنی ئۆتۆمبێلەكەت لە وەرزی هاویندا

25/04/2018 - 11:14 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/ئۆتۆمبێل

 

پێویستە شۆفێران بەپێی ئەو وەرزەی كە تێیدایە گرنگی بە ئۆتۆمبێلەكەی بدات و ڕێنماییەكانی پسپۆڕانی بواری ئۆتۆمبێل و هاتۆچۆ لەبەرچاو بگرێت، لێرەدا چەند ڕێنماییەك دەخەینەڕوو بۆ پاراستنی ئۆتۆمبێلەكەت لەوەرزی هاویندا، كە ئەوانیش:

 


١-گرنگیدان بەتایەكان: بۆ زانینی سەلامەتی كاركردنی، باشترە تایەكان نایترۆجینی تێ بكەیت، چونكە لەكاتی گەرمادا ناكشێت‌و تایەكە زیاتر بەرگە دەگرێت.


٢-پاراستنی باترییەكەو چالاكییەكەی: لەهاویندا باترییەكە بەرگەی دوو ساڵ دەگرێت لەم ماوەیەدا زۆرێك لەشلەمەنییەكانی لەدەست دەدات، بۆیە ئەگەر باترییەكەت كەبس نیە هەوڵبدە زوو زوو پشكنینی بۆ بكەیت خۆت یان كەسی شارەزا.


٣-پارێزگاری لەسیستمی ساردكەرەوەی ئۆتۆمبێلەكەت بكە تا بزانیت فلتەرەكانی باش كاردەكات‌و ئەگەر پیسبو پاكی بكەیتەوە.


٤-شێداركردن: گرنگە پشكنینی شلەمەنی بكەیت بەشێوەیەكی ڕێكوپێك، ئەمەش زەیتی مەكینەكەو ئاوی ڕادێتەر دەگرێتەوە بۆ پاراستنی لەهەر ئەگەرێكی زیادبونی گەرمی مەكینە.


٥-دانانی ئۆتۆمبێل لەبەر سێبەر گرنگی خۆی هەیە چونكە لەگەڵ گەرمای هاویندا دەبێتە هۆی توانەوەی هەندێ بەشی ناوەوەی ئۆتۆمبێلەكە، بۆیە ئەگەر سێبەرنەبوو باشترە دایپۆشیت.

 

 

 

 

 

س ب