زانیاری لەسەر ئاوی ڕادێتەر لەوەرزی هاویندا بۆ ئۆتۆمبێلەكەت، لەكوردیو بزانە

28/04/2018 - 11:29 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/ئۆتۆمبێل

 


ئەندازیارێكی میكانیكی ڕایدەگەیەنێت: ، ئاوی ڕادێتەر پلەی كوڵانی بەرزترە لەچاو پلەی كوڵانی ئاوی ئاسایی و ئەوەش وادەكات ئاوی ڕادێتەر كەم نەكات‌و گرفت بۆ جۆینتەكان دروست ناكات.

 

هێمن ڕەفیق ئەندازیاری میكانیك لەسەر ئاوی ڕادێتەر بۆ ئۆتۆمبێل لە وەرزی هاویندا ڕایگەیاند: ئاوی ڕادێتەر پلەی كوڵانی بەرزترە لەچاو پلەی كوڵانی ئاوی ئاسایی، چونكە كرداری بون بەهەڵم زۆر بەكەمی تێیدا ڕوو دەدات، ئەوەش وادەكات ئاوی ڕادێتەر كەم نەكات ‌و گرفت بۆ جۆینتەكان دروست ناكات، ئەم تایبەتمەندییەی لەهاویندا سودی لێ دەبینرێت.

 

هەروەها وتیشی: ئاوی ڕادێتەر ڕێگر دەبێت لەژەنگ هەڵهێنانی ڕووی ناوەوەی تیوبەكانی ڕادێتەرەكە، پێویستە هەموو ئۆتۆمبێلێك تەنها ئاوی ڕادێتەری تێبكەن ‌و بەهیچ شێوەیەك ئاوی ئاسایی نەكەنە ئۆتۆمبێلەكانیان.

 

جێگای ئاماژەبۆكردنە ئاوی تایبەتی ڕادێتەر شلەیەكە پلەی بەستنی لەپلەی بەستنی ئاوی ئاسایی نزمترە و لەپلەی زۆر نزمیشدا نایبەستێت بۆیە لە وەرزی زستدا شۆفێران سودی لێوەردەگرن.

 

 

 

 

 

س ب