کۆمپانیایەکی سویسرا خێراترین ئامێری شەحنکردنی ئۆتۆمبێلی خستە بازاڕەوە

28/04/2018 - 16:51 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/ئۆتۆمبێل

کۆمپانیایەکی سویسرا ئامێرێکی شەحنکردنی ئۆتۆمبێلی خستە بازاڕەوە کە ٣٥٠ کیلۆ وات کارەبا بۆ ئۆتۆمبێل تەرخاندەکات و ئەمەش بە خێراترین شەحنی ئەلکترۆنی ئۆتۆمبێل هەژماردەکرێت.

کۆمپانیای ABB سویسری ئاشکرایکرد، خێراترین شەحنی ئۆتۆمبێلیان دروستکردووە بە ناویTerra High Power DC، و بە وتەی لێپرسراوانی کۆمپانیاکە دوای تەنها هەشت خولەکە دوای شەحنکردن ئۆتۆمبێل بۆ ماوەی ٨ کاتژمێر دەتوانێت لە کاتژمێرێکدا ١٢٠ کیلۆمەتر ببڕێت و شەحنەکە لەتوانایدایە ٣٥٠ کیلۆ وات بۆ ئۆتۆمبێلەکان دابینبکات و پشتگیری لە بارگاویکردنەوە خێراکەی بکات.

کۆمپانیاکە ئەوەشی خستۆتەڕوو، دەستگاکەیان دەتوانێت سێ بەرامبەری شەحنی کۆمپانیای تێسلا ئۆتۆمبێلەکان شەحن بکاتەوە و پارەی شەحنکردنەکە و ماوەی تەواوبوونی لەچاو کڕینی و کاتی ئوتومبێلی بەنزیندا کەمترە.

هاوکات پێشتر چەندین کۆمپانیا ئامێری شەحنکردنی ئۆتۆمبێلیان دروستکردووە، بە نموونە کۆمپانیای ڤۆڵگسواگن ئامێرێکی دروستکرد کە ٦٢.٥ کیلۆ وات کارەبای بۆ ئۆتۆمبێل تەرخاندەکرد و کۆمپانیای تێسلا ١٢٠ کیلۆ وات کارەبای تەرخاندەکرد.


f.q