ئەو هۆكارانەی ئۆتۆمبێل ماندو دەكەن بزانن

02/05/2018 - 09:53 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/ئۆتۆمبێل

 

 

چەند هۆكارێك هەن كە دەبێتە هۆی ئەوەی ئۆتۆمبێلەكەت هەرچەندە مۆدێلی تازە بێت، بەڵام زوو ماندوو دەبێت، بەجۆرێك ئەگەر لەسەر ئەوە بەردەوام بیت تووشی گرفت دەبێت، بۆیە پێویستە شۆفێر ئاگاداری ئەوانە بێت.

1. گێڕ گۆڕینی بەردەوام :
ئەو ئۆتۆمبێلانەی ئۆتۆماتیكن، بۆ نمونە لە (D) دەچێتە سەر یەك یان دوو یان (L)، یان زۆر ئاڵوگۆڕی پێدەكرێت، لەنێوان گێڕی ئۆتۆماتێك ‌و دەستی لەو ئۆتۆمبێلانەی، كە ئێستا هەن‌ و دەتوانیت بەدەستیش بیگۆڕن، ئەم كارە دەبێتە هۆی زوو ماندوبوونی بازنەی كارەبایی گێڕ بۆكسەكەو پارچەیەكی بچووكیشی بسوتێت، ماندووت دەكات.

2. بەكارنەهێنانی هاندبرێك :
ئەگەر بەردەوام ئۆتۆمبێل لەگێڕ یان لە (P) بوەستێنرێت ‌و هاندبرێك بەكارنەهێنرێت، لەگەڵ تێپەڕبوونی كات دانەكانی ناو گێڕبۆكسەكە دەخورێن‌و ئەگەری شكانی لەهەر كاتێكدا بێت لێدەكرێت.

3. گواستنەوەی كێشی قورس بەبەردەوامی :
ئەو ئۆتۆمبێلانەی تایبەت نین بەبارو بەردەوام كێشی قورسیان پێوەیە، لاشەو بزوێنەریان زوو ماندوو دەبێت ‌و لەكاتی فرۆشتنەوەیان زیانی زۆرت لێدەدات.

پوك میدیا

 

 

ئـ . كـ