هەشت ڕێگا بۆ كەم خەرجكردنی بەنزینی ئۆتۆمبێل

چوار شەممە, 02 ئایار 2018 07:20

 

 

زۆركات شۆفێران پەنا دەبەن بۆ كڕینی ئەو ئۆتۆمبێلانەی بەنزینێكی كەم خەرج دەكەن، بەتایبەتیش لەچینی خەڵكانی هەژارو فەرمانبەران‌و ئەوانەی داهاتیان سنوردارە، بەڵام زۆرجار سەرەڕای تایبەتمەنیدەكانی ئەو ئۆتۆمبێلە لەكەم خەرجكردنی بەنزین‌و بونی سیستمی (eco) بۆ بەكارهێنانی بەنزینی كەم، بەڵام ئۆتۆمبێلەكە بەنزینێكی زۆر خەرج دەكات.

 


لەو بارەیەوە ئەندازیار دانا كەریم مامۆستا لەپەیمانگای تەكنیكی دەربەندیخان هەشت ڕێگا ئاشكرادەكات، كە دەبنە هۆی ئەوەی ئۆتۆمبێل بەنزینی كەم خەرج بكات بەم شێوەی خوارەوە:


یەكەم: كەل وپەلی زیادەی ناو ئۆتۆمبیلەكەت لاببە، چونكە دانانی هەر كەرەستەیەكی زیاد لە ئۆتۆمبیلەكە بەنزینێكی زیاتر خەرج دەكات چونكە تاوەكو كێشی ئۆتۆمبیچل زیاد بێت زیارت زەخت لەسەر مەكینەی ئۆتۆمبێلەكە دروست دەبێت و بەو هۆیەشەوە بەزینی زیاتر خەرج دەكات.


دووەم: پەستانی تایەكانت با تەواو بێت وەك ئەوەی كۆمپانیا دایناوە، چونكە كەمیی‌و زۆری هەوا كاریگەری لەسەر هێزی لێخشانی تایەكەو شەقام هەیە.


سێیەم: شێوازی لێخوڕینت با ئاسایی بێت، زیادكردنی خێرایی لەناكاو (ئۆڤەركردن) بەنزینی زیاتر خەرج دەكات.


چوارەم: تەبرید بەپێی پێویست دابگیرسێنە، چونكە ڕێژەی بەنزین خەرجكردن بۆ نزیكی (20%) زیاد دەكات.


پێنجەم: بەخێرایی بەرز لێمەخوڕە، چونكە بەخێرای (90)كم/كاتژمێر نزیكی لە (20%)ی بەنزینت بۆ دەگەڕێتەوە وەك ئەوەی لە (110)كم/كاتژمێر لێ بخوڕیت‌و سەلامەتتریشە.


شەشەم: چاكسازی ئۆتۆمبێل لەكاتی خۆیدا بكەو ڕۆن‌و فلتەری گونجاو هەڵبژێرە.


حەوتەم: دەچیت بۆ شوێنێك كورتترین ڕێگە هەڵبژێرە.


هەشتەم: لەڕۆژی سارددا با مەكینەكەت گەرم بێت، چونكە مەكینە بەساردی بەنزینی زیاتر ڕادەكێشێت بەتایبەت تا پێنج كیلۆمەتر ڕۆیشتن.

 

 

 

 

 

س ب