ئەو پشكنینانەی پێویستە بۆ ئۆتۆمبێل بكرێت

31/05/2018 - 13:21 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/ئۆتۆمبێل

 

 

 


یەكەم پشكنینی مانگانە:-


-ئاستی روونی بزوێنەر، ئەگەر روونی بزوێنەر كەمی كردبوو، ئەوە بیگەڕێنەوە ئاستی ئاسایی و دڵنیابە كە لێچوونی نییە.
-سۆندە و جاینەكان بپشكنە، ئەگەر زانیت كۆن وەیا كونبوونە و ئاوساون ئەوە بیانگۆڕە.
-قایشەكان بەتایبەتی قایشی بزوێنەر، ئەگەر زانیت كۆنن وەیا سووتاون وەیا داخوراون، ئەوە بیانگۆەڕە.
-ئاوی رادێتەر، ئەگەر ئاستی دابەزی ئەوە تێی بكەوە و بزانە بۆچی كەمی كردووە.
-شوتە و فیلتەری هەوا، ئەگەر پیس بوو ئەوە پاكی بكەوە وەیا بیگۆڕە.
-تایەكان بپشكنە بۆ دڵنیابوون لەوەی زیانیان بەر نەكەوتووە و هەوایان كەم و زیادی نییە.


دووەم/ پشكنینی شەش مانگی:-


-لاستیكی جامسڕەوە، ئەگەر زانیت لاستیكی فلچەی جامی سەیارەكەت كۆن بووە و ئاو جوان لانادات ئەوە بیگۆڕە.
-هۆڕن، پشكنینی بۆ بكە.
-برێك و برێكی یەدەگ، هەمیشە گرینگی بەپشكنینی برێك بدە بۆ خۆپاراستن لە رووداو.
-تایەی سپێر، هەمیشە دڵنیابە كە تایەی سپیری ئۆتۆمبێلەكەت ئامادەیە بۆ حاڵەتی لەناكاو و ناوەناوە ئاستی هەواكەی بپشكنە.

 

 


سەرچاوە/ بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی

س ب