بەدوو ڕێگا لایتی ئۆتۆمبێلەكەت تازە بكەرەوە

شەممە, 02 حوزەیران 2018 07:43

 

ئەگەر لایتی ئۆتۆمبێلەكەت كۆن بووە و ڕەنگی گۆڕاوە، یان ئاوی تێچووە‌و هەڵمی كردووە یان شەوقی لایتەكانت كزبووە، ئەوا دەتوانیت بە دوو هەنگاو لایتەكانت بۆ ماوەیەكی دیاریكراو تازە بكەیتەوە.

 


سەرەتا دەبێت مەعجونی ددان شتن ‌و پارچەیەكی پەڕۆی پاك ‌و كەمێك ئاوی شلەتێن ئامادە بكەیت و دواتر كە ئەو پێداویستیانەت ئامادەكرد دەبێت ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بكەیت:

1/ سەرەتا مەعجونی ددان شتنەكە بكەرە سەرە لایتەكان و پاشان بە پارچە پەڕۆكەی ئامادەت كردووە، مەعجونەكە بەهەموو بەشەكانی لایتەكەدا بڵاو بكەرەوە بەجۆرێك هەموو شوێنەكان پڕ بكاتەوە.

2/ بۆ ماوەیەكی كەم وازی لێبێنەو پاشان بەئاوە شلەتێنەكە بیشۆرەو دەبینی لایتەكانی ئۆتۆمبێلەكەت جوانتر بووە.

 

 


سەرچاوە/ بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی

س ب