چەند ڕێنماییەك بۆ نەهێشتنی ئازاری پشت لەكاتی شۆفێریدا، لەكوردیو بزانە

12/06/2018 - 10:07 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/ئۆتۆمبێل

 

شۆفێری لەماڵەوە بۆ شوێنی كارو بەپێچەوانەوە گەشتێكی باوە لای زۆربەی كەس بەتایبەت شۆفێری مانای ئەوەنییە لەبابەتی ئاسایی دانیشتن بیت، چونكە تۆ پەیكەری ئێسكت دەجوڵێنیت لەگەڵ هەموو زیادبون‌و دابەزاندنێكی خێراییدا لەپاڵ لەرینەوەی پشت‌و فەقەراتەكانیدا بەگوێرەی شێوەو دۆخی ڕێگاوبان.

 

بۆیە لەپاڵ ماندوبونی كاردا توشی ماندوبونی شۆفێریش دەبیت، ئەمەش فشاردەخاتەسەر پشت‌و توێژینەوەكانیش دەریانخستوە ئازاری زیاتر دروستدەكات لەسەر پەیكەری ئێسك، بۆیە دەكرێت بەمجۆرە ئازارەكەی كەم بكەیتەوە:

شێوازی دانیشتن: هەوڵبدە وا دابنیشیت كەپشوی تەواو بدەیت‌و هەست بەنائارامی نەكەیت‌و بێزارنەبیت، بەجۆرێك بێت پشتت تەواو ئارام بێت‌و ئانیشكەكانت لەپشت سوكانەوە بێت، باشترین شێوەبێت بۆ سمت‌و ڕانت، هەوڵبدە جزدان لەگیرفانت نەبێت بۆ ئەوەی توشی ئازارنەبیت.

پشودان: هەوڵبدە ماوە ماوە پشوو بدەیت‌و قاچەكانت بكەیتەوە‌و كەمێك بەپێ بڕۆیت، ئەگەریش ئازاری پشتت هەیە دەتوانیت بەپارچە سەهۆڵ ئازارەكانت كەمبكەیتەوە، بەهەمانشێوە بەپەرۆ گەرمكردن‌و نان بەشوێنی ئازارەكە دەتوانیت ئازارەكە كەمبكەیتەوە، وەرزش‌و ڕاهێنانی جەستەیش كارێكی باشدەبێت‌و باشترە ڕۆژانە ڕاهێنانی سوك بكەیت بۆ بەهێزكردنی ماسولكەكانی پشت.

 

 

سەرچاوە/ بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی

 

 


س ب