بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلەكەت دوور بێت لەئاگرگرتن لەوەرزی هاویندا، ئەم ڕێنماییانە جێبەجێ بكە

03/07/2018 - 12:50 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/ئۆتۆمبێل

 



لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا لە سنووری پارێزگای هەولێر دوو ئۆتۆمبێل سووتاون و چەند هۆكارێك وادەكات ئەگەری ئاگرتنی ئۆتۆمبێل لە وەرزی هاویندا زیاتر بێت.

 

پابەندی ئەو 14 رێنماییە ببە بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلەكەت لە ئەگەری ئاگرگرتن بەدووربێت:

 

1. پشكنینی ساڵانە بۆ ئۆتۆمبێلەكەت ئەنجامبدە.
2. پشكنینی سیستەمی كارەبایی ئۆتۆمبێل بە خاڵی گرنگی پاراستن لە گڕگرتن دەناسرێت. دوو لەسەر سێی ئاگركەوتنەوە بەهۆی شۆك یاخود لەكاروەستانی كارەبایی روودەدات.
3. فیول پەمپ بپشكنە، دڵنیابكەوە تانكی بەنزین هەوا راناكێشێت، وایەری فیول پەمپ بەخراپی نەبەستراوە. لە 40%ی گیانلەدەستدانەكان بەهۆی گڕگرتنی ئۆتۆمبێل، هۆكارەكەی كەمتەرخەمییە لە تانكی بەنزیندا.
4. هەر سیستەمێكی كارەبایی وەكو سپیكەر و لایتی زینۆن هی دیكە بۆ ئۆتۆمبێلەكەت زیادبكەی لە درووستی بەستنی دڵنیابەرەوە.
5. دووركەوتنەوە لە هەر ماددەیەكی گڕگر وەكو سپرا و چەرخ لەنێو ئۆتۆمبێلەكەت.
6. ئەو كەرەستانە لەنێو ئۆتۆمبێلەكەت دەربێنە بە ئاسانی گڕدەگرن، بەتایبەتی ئەوانەی بۆ گەشتكردن بەكاردێن.
7. زۆرجار جگەرەكێشان دەبێتە هۆی گڕگرتنی ئۆتۆمبێل و لێی دووربكەرەوە.
8. بەردەوام ئاگركوژێنەوە لەگەڵ خۆت هەڵگرە و دڵنیابكەرەوە كاردەكات.
9. خۆت بۆ رووداوی نەخوازراو ئامادەبكە و مەشقی لەسەر بكە، دڵنیابە لە شوێنی هەڵگرتنی ئاگركوژێنەوە.
10. ئەگەر ئۆتۆمبێلەكەت رۆنی لێڕژابێت، چاكی بكەرەوە بەر لە لێخوڕین.
11. لە شوێنێكی سەلامەت و دوور لە گەرمایی هاوین و مۆلیدەی كارەبا ئۆتۆمبێلەكەت پارك بكە.
12. چاودێری گڵۆپەكانی هۆشیاركردنەوە بكە، لە جۆریەتی رۆن و بەنزین دڵنیابەوە.
13. دڵنیابە حەماوەی ئۆتۆمبێلەكەت لە شوێنی گونجاوە و پانكەكەی لەكاتی خۆی هەڵدەبێت.
14. هۆشیاری دەنگی نامۆی ئۆتۆمبێلەكەت ببە و لێیان دڵنیابەوە.

 

 


سەرچاوە/ بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی

س ب