مازدا 270 هەزار ئۆتۆمبێل لەبەر ئەم هۆكارە دەكێشێتەوە !!

09/07/2018 - 08:37 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/ئۆتۆمبێل

 

 

كۆمپانیاییەكی بەناوبانگی جیهانی سەدان هەزار ئۆتۆمبێل لە بازاڕەكان دەكێشێتەوە لەترسی ئەگەری تەقینی ئایرباگ.

ئۆتۆمبێلی جۆری (مازدا 6) كە كۆمپانیای (تاكاتا) دروستی كردووە، مۆدێلەكانی (2003 – 2008) گرفتێكی هەیە لە ئایرباگی و ئەگەری هەیە بتەقێتەوە، بۆیە كۆمپانیاكە بڕیاری كێشانەوەی (270) هەزار ئۆتۆمبێلی داوە لە ئەمریكا.

كێشانەوەی ئەو ئۆتۆمبێلانە لەكاتێكدا بووە كە لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا ئایرباگی ئەو ئۆتۆمبێلانە تەقیونەتەوەو بەهۆیەوە (22) حاڵەتی مردن و (180) حاڵەتی برینداربوون تۆماركراوە.

 

 

ئـ . كـ