چەند ڕێنماییەكی گرنگ، لەكاتی سوتانی ئۆتۆمبێلەكەت چی دەكەیت؟

10/07/2018 - 10:16 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/ئۆتۆمبێل

 

ساڵانەو لەگەڵ بەرزبونەوەی پلەكانی گەرماو هاتنی وەرزی هاوین، دیاردەی سوتانی فویل پەمپی ئۆتۆمبێل بەرۆكی شۆفێران دەگرێت‌و شارەزایانی بواری وزەو چاككردنەوەی ئۆتۆمبێل هۆكارەكەی بۆ خراپی جۆری بەنزین دەگێڕننەوە.

 

بۆئەوەی ئۆتۆمبێلەكەت لەم گەرمای هاوینەدا پەكت نەخات‌و فیول پەمپی نەسوتێت، یان توشی ڕووداوی نەخوازراوی گڕگرتنی ئۆتۆمبێل نەبیت، پێویستە لەسەر شۆفێران ئەم ڕێنماییانە پەیڕەو بكەن:

 

1- هەوڵ بدە لەو بەنزینخانانە بەنزین لە ئۆتۆمبێلەكەت بكەیت، كە ناوبانگی باشیان هەیەو كوالێتیی بەنزینەكەیان بەرزە (ئۆكتان).

2- هەوڵبدە ڕێژەی بەنزینی تانكییەكەت لەنیوە كەمتر نەبێت، بۆئەوەی ڕێگا لەگەرمبون‌و ڕاكێشانی پیسی بگرێت بۆ ناو فویل پەمپەكەت.

3- هەوڵبدە زوو زوو (مەسفا) فلتەری بەنزین بگۆڕیت، چونكە گیرانی دەبێتە هۆی پاڵەپەستۆ خستنە سەر فویل پەمپ.

4- دووربكەوەرەوە لەجۆرو كوالێتی خراپی فویل پەمپ، هەوڵ مەدە كامە هەرزانترین جۆریەتی تۆ بیكڕیت، چونكە ئەمە ژیانت دەخاتە مەترسییەوە.

5- ئەگەر ئۆتۆمبێلەكەت گڕیگرت، بەتایبەتی تانكی بەنزین كەمتر لەخولەكێكت لەبەردەستە بۆ خۆڕزگاركردنت، خۆت هەوڵی كوژاندنەوەی مەدە، چونكە مەترسیدارەو باشترە یەكسەر پەیوەندی بەبەرگری شارستانی بكەیت بەژمارە (115 یان 125).

6- ئامێرێكی ئاگركوژێنەوەی دەستی لەنێو ئۆتۆمبێلەكەت دابنێ، چونكە سەرو ماڵت دەپارێزێت.

 

 

سەرچاوە/ بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی

س ب