هەرگیز منداڵەكەت لەناو ئۆتۆمبێل بەجێمەهێڵە، هۆشداری دەدرێتە دایك و باوكان

12/07/2018 - 10:42 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/ئۆتۆمبێل

 



بەپێی دوایین زانیاری كە ماڵپەڕێكی جیهانی تایبەت بەسەلامەتی هاتووچۆ بڵاویكردووەتەوە، ئاشكرایدەكات: هێشتنەوەی منداڵ بەتەنیا لەناو ئۆتۆمبێل، تەنانەت بۆ چەند خولەكێكی كەمیش بێت هەر خراپە، ئەگەرچی ئامانجی دایك‌و باوك پاراستنی منداڵەكەیانە، بەڵام بەپێچەوانەوەیە.

 


ئەو ماڵپەڕە چەند توێژینەوەیەكی داناوە‌و تێیدا مەترسی تیشكی خۆر كە دەچێتە نێوئۆتۆمبێلەكە‌و لەمنداڵەكەی دەدا ڕوون دەكاتەوە كە ساڵانە بەهۆیەوە چەندان منداڵ تووشی شێواوی یان مردن دەبنەوە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی كە تیشی خۆر لەنێو ئۆتۆمبێل، جیاوازە لەتیشكی ئاسایی، چونكە ئاوێنەكان پلەی تیشكەكە دەگۆڕێ‌و جۆری گەرمییەكەشی دەكات بەو جۆرەی كە مەترسی بۆ سەر گیان دروست دەكات.

 


ماڵپەڕەكە چەند ڕێنماییەكی بۆ دایك‌و باوكان داناوە لەوانە:


-هەرگیز منداڵ لەناو ئۆتۆمبێل جێ مەهێڵە، تەنانەت ئەگەر جامەكانی ئۆتۆمبێلەكەش كرابێتەوە.


-هەرگیز ئۆتۆمبێل بەداگیرساوی بەجێ مەهێڵە، بەتایبەتی ئەگەر منداڵی تێدا بێت.


-هەردەم لەپلەی گەرمای كوشنی ئۆتۆمبێلەكە ئاگاداربە، بەتایبەتی ئەگەر لەچەرم دروستكرابێت.

 

 

 

 

سەرچاوە/ بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی

س ب