چۆن دەتوانیت وابكەیت شۆفێرێكی لەسەرخۆ بیت؟

14/07/2018 - 11:41 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/ئۆتۆمبێل

 


پسپۆڕانی بواری سەلامەتی هاتوچۆ گرنگیدان بە تابلۆكانی هاتوچۆ بەیەكێك لەهەنگاوەكان بۆ شۆفێریكردنی لەسەرخۆ دەزانێت و داوا لە شۆفێران دەكات پابەندی هێماكانی هاتوچۆ بن تاوەكو لە ڕوداوی نەخوازراو بەدووربن.



زۆرێك لەشۆفێران پێیانوایە هێواشن ‌و خێرا لێناخوڕن، بەڵام كاتێك تابلۆی دیاریكردنی خێرایی دەبینن، هەست دەكەن زۆر لەو خێراییە زیاتر لێدەخوڕن كە بۆیان دیاریكراوەو كاتێكیش ئۆتۆمبێلەكانیان خاو دەكەنەوەو بەو خێراییە دەڕۆن كە یاسا بۆی دیاری كردون، هەست دەكەن ئەوەندە هێواشن كە لەجێگەی خۆیان وەستاون.

 

ئەگەر وەك شۆفێرێك هەست دەكەیت دووچاری ئەم حاڵەتە هاتویت، ئەوا بۆ لەمەودوا باشترە بەردەوام خۆت لەخێرایی ئوتومبیلەكەت بەئاگا بێنیتەوە، هەر كات زانیت خێرا لێدەخوڕیت، خێراییەكەت كەم بكەرەوە، بۆ ئەمەش پێویستت بە هێمنی‌و لەسەرخۆیی هەیە، بەڵام دڵنیابە بەماوەیەكی كەم لەسەر لێخوڕینێكی لەسەرخۆ ڕادێیت.

 

جێگای ئاماژەبۆكردنە بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لەماوەی شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا زۆربەی ڕوداوەكانی هاتوچۆ بەهۆی تیژڕەوییەوە ڕویانداوە.

 

 

 

سەرچاوە/ بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی

س ب