سەرباری ئەو نیگەرانییانەی كە هەندێك لە شۆفێران هەیانە لەشۆردنی مەكینەی ئۆتۆمبیل و گەیاندنی زیان بە ئۆتۆمبێلەكە، بەڵام شارەزایان بەپێویستی دەزانن لەبەر چەند هۆكارێك مەیكنە بشۆردرێت، لەوانە:
١. پیسبونی مەكینە دەبێتە هۆی زیادبونی پلەی گەرماو دەركەوتنی دەنگێكی زبر بۆ مەكینەكە.
٢. پیسبونی ڕوكاری دەرەوەی مەكینەكە دەبێتە هۆی گرفتێك لەپرۆسەی تیشكاوەری گەرمیو دواتر گەرمبونی مەكینەكە.
٣. پیسبونی مەكینە وادەكات بەئاسانیو خێراتر تێكبچێت بەوپێیەی گەرمبونی زەیت دەبێتە هۆی كەمتركردنەوەی گرنگی زەیتەكەو تێكشكانی پێكهاتەكانی مەكینەكە.
٤. پیسبونی مەكینەكە دەچێتە نێو مەكینەكەو تانكی زەیتو تێكچونی مەكینەكە.
٥. پیسیو شێ دەبێتە هۆی لەكاركەوتنی كێبڵە كارەباییەكانو ئەوانەی بەستراونەتەوە بەمەكینەوە.
٦. پیسبونی مەكینە دەبێتە هۆی زیاتر مەترسی ئاگركەوتنەوە، چونكە زەیتو بابەتە نەوتییەكان زوو دەسوتێن.
٧. پیسبونی زەیتو چەوری دوژمنی كێبڵە كارەباییەكانەو دەبێتە هۆی وشك بونو لەدەستدانی ئەو ڕێگرییەی دروستی دەكاتو دەبێتە هۆی گرفت لەكاری ئامێرە كارەباییەكان.
٨. پیسبونی مەكینە دەبێتە هۆی تێكچونی نێوانی بەشە كانزاییەكانی مەكینەو هەر شوختێك كە لەمەكینەكە دروست بێت.
٩. پیسبونی مەكینە دەبێتە هۆی دابەزینی نرخی ئۆتۆمبێلەكە، بۆیە پێش فرۆشتن باشترە بیشۆیت.
١٠. ئەگەر ئۆتۆمبیلەكەت خۆش دەوێت دەبێ لانیكەم ساڵی یەك جار مەكینەكەی بشۆیت.
سەرچاوە/ بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی
س ب